📢 هەلی کاری بەردەست
بەڕێوەبەری فرۆشتنی ناوچە (Area Sales Manager)
📍 شوێنی کار: هەولێر
دەربارەی کۆمپانیای ماوەران
کۆمپانیای ماوەران یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری پارچە و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل (Automotive Aftermarket) لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق. کۆمپانیاکە نوێنەرایەتی چەندین براندی نێودەوڵەتی دەکات لە بوارەکانی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، فلتەر، ئامێرەکانی دایگنۆستیک (پشکنین).
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان
• سەرپەرشتی و گەشەپێدانی تیمی فرۆشتن.
• بەدەستهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن و گەشەپێدانی ناوچەی دیاریکراو.
• سەردانکردنی کڕیاران و دۆزینەوەی دەرفەتە نوێکانی بازرگانی.
• دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیاران.
• چاودێریکردنی بازاڕ و چالاکییەکانی ڕکابەران.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پێشبینییەکانی فرۆشتن.
پێداویستییەکان
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی بازرگانی یان بوارێکی پەیوەندیدار.
• لایەنی کەم ٥ ساڵ ئەزموون لە بواری فرۆشتن.
• ئەزموونی سەرکردایەتی پێشنیارکراوە.
• توانا و شارەزایی باش لە پەیوەندیکردن و دانوستاندن.
• زانیاری باش لە Microsoft Office و سیستەمەکانی ERP.
• هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری دروست و ئامادەبوون بۆ گەشتکردن لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
ئیمتیازەکان
✅ مووچەی زۆر باش .
✅ نسبەی مانگانە .
✅ دەرفەتی گەشەی پیشەیی.
چۆنیەتی داواکردن
ئەگەر خۆت بە گونجاو دەزانیت بۆ ئەم پۆستە، تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ:
📧 [email protected]
تێبینی : پێویستە لە بابەتی (Email Subject):Area Sales Manager
بنوسرێت
Monthly based
Erbil
Erbil