📢 FJK | هەلی کار – ئەندازیاری فرۆشتن (Sales Engineer)
ئێمە وەک FJK کارمەند دادەمەزرین.
🏢 (کۆمپانیای کەل و پەلی کارەبایی)
📍 شوێنی کار: سلێمانی
کۆمپانیای Pulk، کۆمپانیایەکی پیشەیی لە بواری فرۆشتن و دابینکردنی کەل و پەلی کارەبایی، بەدوای ئەندازیاری فرۆشتن (Sales Engineer) ـێکی شایستە، چالاک و هەوڵدەر دەگەڕێت بۆ پەیوەستن بە تیمەکەی. ئەگەر توانای باشی پەیوەندی و گفتوگۆت هەیە، حەزت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران و گەشەپێدانی فرۆشتن هەیە، ئەم هەلە بۆ تۆیە.
💰 مووچە
لە 1,000,000 دینار دەست پێدەکات و بە پێی ئەزموون، لێهاتوویی و شایستەیی دیاری دەکرێت.
✅ ئەرکەکان
ناساندن و پێشکەشکردنی کەل و پەلی کارەبایی و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا بە کڕیاران.
پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکی سەبارەت بە بەرهەمەکان و یارمەتیدانی کڕیاران لە هەڵبژاردنی گونجاوترین بەرهەم.
درووستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیاران.
دۆزینەوەی دەرفەتە نوێیەکانی بازرگانی و گەشەپێدانی بازاڕ.
ئامادەکردنی پێشنیار، نرخنامە و گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ کڕیاران.
سەردانی کڕیاران و شوێنی پرۆژەکان کاتێک پێویست بێت.
هاوکاری لەگەڵ تیمی فرۆشتن و تیمی تەکنیکی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمپانیا.
✅ مەرجەکان
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری (کارەبا باشترە) یان بوارێکی پەیوەندیدار.
توانای باشی پەیوەندی، گفتوگۆ و قایلکردنی کڕیار.
شارەزایی لە Microsoft Office.
شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی (قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین).
توانای کارکردن بە شێوەی سەربەخۆ و لەگەڵ تیم.
ئەزموون لە بواری فرۆشتن یان Sales Engineering بە پێشینە دادەنرێت.
ئامادەیی بۆ سەردانی کڕیاران و گەشت بۆ ناوچە جیاوازەکان ئەگەر پێویست بێت.
📲 چۆنیەتی ناردنی داواکاری
تکایە CV ـەکەتان لە ڕێگەی WhatsApp بنێرن بۆ:
📱 +964 7511989698
📝 لەگەڵ ناردنی CV، تکایە ئەم کۆدە بنووسن:
FJK – Eng Sale
⏳ دوا کاتی ناردنی CV: 07/07/2026
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah