📢 هەلی کار – نوێنەری فرۆشتنی B2B لە
هۆتێلی پێنج ئەستێرە
🏨 هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لە هەولێرە پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنی B2B هەیە.
📍 شوێنی کار: هەولێر
🔹 پوختەی کار:
نوێنەری فرۆشتن بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کاروباری فرۆشتنی هۆتێلەکە لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و سەردانیکردنی کۆمپانیاکان، ڕێکخراوەکان، ڕێکخراوە گەشتیاریەکان و دامەزراوەکان.
🎯 ئەرکە سەرەکییەکان:
• سەردانیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی هۆتێل و خزمەتگوزارییەکانی.
• دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ کڕیاری کۆمپانیاکان.
• پێشکەشکردنی ئۆفەر و پاکێجی تایبەت بە کۆمپانیاکان.
• ناساندنی هۆڵەکانی کۆبوونەوە، کۆنفرانس، سیمینار، بۆنەکان و چێشتخانەکانی هۆتێل.
• بەدواداچوون لەگەڵ کڕیارەکان بۆ گۆڕینی ئۆفەرەکان بۆ حجزکردن و ڕێکەوتنی بازرگانی.
• پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ کۆمپانیاکان و پاراستنی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
• بەدیھێنانی ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە و ساڵانە.
• نوێنەرایەتیکردنی هۆتێلەکە بە شێوازێکی پیشەییانە.
🔹 مەرجەکانی وەرگرتن:
• ئەزموون لە بواری فرۆشتن و پەیوەندییە بازرگانی دا.
• توانای گفتوگۆکردن، ڕاکێشانی کڕیار و پێشکەشکردنی ئۆفەر.
• توانای دروستکردن و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان.
• ڕووکار و ڕەفتاری پیشەیی و پابەندبوون بە کاری تیمییەوە.
• شارەزایی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی هەبێت، وە ئگەر زمانی ئینگلیزی و تورکی بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێت.
• توانای سەردانیکردنی مەیدانیی کۆمپانیاکان و بەدواداچوون بۆ دەرفەتەکانی فرۆشتن.
🎯 ئامانجەکانی فرۆشتن:
🛏 حجزکردنی ژوور بۆ کۆمپانیاکان
🏢 بەستنی ڕێکەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکان
🤝 حجزکردنی هۆڵ بۆ کۆبوونەوە و کۆنفرانس
🎤 ڕێکخستنی سیمینار و خولی ڕاهێنان
🥂 بەڕێوەبردنی بۆنە و ئاهەنگە کۆمپانیاکان
🍽 دابینکردنی نانی نیوەڕۆ و ئێوارە بۆ کۆمپانیاکان
👥 حجزکردنی گرووپی و شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
هەرکەسێک ئارەزوومەندە، تکایە تەنها سیڤییەکەی لە ڕێگەی نامەی واتسئەپەوە بنێرێت بۆ ئەم ژمارەیە:
(تکایە تەلەفۆن مەکەن تەنها نامە بنێرن)
📱 07514483130
🔴 FJK – Find Job in Kurdistanv
Monthly based
Worldwide
Erbil