📢 هەلی کار – نوێنەری فرۆشتنی B2B
🏨 هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لە شاری هەولێر پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنی B2B هەیە.
📍 شوێنی کار: هەولێر
🔹 پوختەی کار:
نوێنەری فرۆشتن بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کاروباری هۆتێلەکە، لە ڕێگەی سەردانیکردنی کۆمپانیاکان، ڕێکخراوەکان، ئاژانسەکانی گەشتیاری و دامەزراوەکان.
🎯 ئەرکە سەرەکییەکان:
• سەردانیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی هۆتێل و خزمەتگوزارییەکانی.
• دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کڕیارە کۆمپانیاکان.
• پێشکەشکردنی ئۆفەر و پاکێجی تایبەت بە کۆمپانیاکان.
• ناساندنی هۆڵەکانی کۆبوونەوە، کۆنفرانس، سیمینار، بۆنە و چێشتخانەکانی هۆتێل.
• بەدواداچوون لەگەڵ کڕیارەکان بۆ گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ حجزکردن و ڕێکەوتنی بازرگانی.
• پەرەپێدانی ئەکاونتی کۆمپانیاکان و پاراستنی پەیوەندییە درێژخایەنەکان.
• بەدەستهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە و ساڵانە.
🔹 مەرجەکانی وەرگرتن:
• ئەزموون لە بواری فرۆشتن و پەیوەندییە بازرگانییەکاندا.
• توانای گفتوگۆکردن، ڕاکێشانی کڕیار و پێشکەشکردنی ئۆفەر.
• توانای دروستکردن و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان.
• ڕەفتار و ڕووکارێکی پیشەیی و پابەندبوون بە کاری تیمی.
• شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پەسەندە.
• توانای سەردانیکردنی کۆمپانیاکان و بەدواداچوون بۆ دەرفەتەکانی فرۆشتن.
🎯 ئامانجەکانی فرۆشتن:
🛏 حجزکردنی ژوور بۆ کۆمپانیاکان.
🏢 بەستنی ڕێکەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکان.
🤝 حجزکردنی هۆڵ بۆ کۆبوونەوە و کۆنفرانس.
🎤 ڕێکخستنی سیمینار و خولی ڕاهێنان.
🥂 بەڕێوەبردنی بۆنە و ئاهەنگە کۆمپانیاکان.
🍽 دابینکردنی نانی نیوەڕۆ و ئێوارە بۆ کۆمپانیاکان.
👥 حجزکردنی گرووپ و شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن.
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
هەرکەسێک ئارەزوومەندە، تکایە سیڤییەکەی لە ڕێگەی واتسئەپەوە بنێرێت بۆ ئەم ژمارەیە:
📱 07514483130
🔴 FJK – Find Job in Kurdistan
Monthly based
Erbil
Erbil