📢 ڕاگەیاندنی دەرفەتی کار – نوێنەری فرۆش

📍 شوێنی کار: سۆران
👨 ڕەگەز: نێر
🏢 بواری کۆمپانیا: بەرهەمە خۆراکییەکان

کۆمپانیایەک لە بواری خۆراک لە سۆران پێویستی بە نوێنەری فرۆشی لێهاتوو و چاڵاک هەیە.

ئەگەر توانای پەیوەندیکردن، فرۆشتن و بەدەستهێنانی کڕیاری نوێت هەیە، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.

🔹 ئەرکەکانی کار:

• سەردانی کڕیاران و فرۆشگاکان بەپێی پلانی ڕۆژانە.
• ناساندن و پێشکەشکردنی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی پیشەیی.
• بەدەستهێنانی کڕیاری نوێ و پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ کڕیارانی ئێستا.
• جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و گەیشتن بە ئامانجەکان.
• وەرگرتنی داواکارییەکانی کڕیاران و بەدواداچوونی دابینکردنیان.
• چاودێریکردنی بازاڕ و گواستنەوەی زانیاری دەربارەی پێشبڕکێکان.
• ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانەی سەردان و فرۆشتن.
• هاوکاری لەگەڵ بەشی کۆگا و دابەشکردن بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی کاڵاکان بە کڕیار.
• پاراستنی وێنە و ناوبانگی کۆمپانیا لە هەموو مامەڵەکاندا.
• جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ پێی بسپێردرێت.

مەرجەکانی وەرگرتن:

• ئەزموون لە بواری فرۆشتن بە پێشوازی وەردەگیرێت.
• توانای باش لە پەیوەندیکردن، دانوستاندن و قایلکردنی کڕیار.
• توانای کارکردن لە مەیدان و گەشتکردن.
• شارەزایی سەرەتایی لە Microsoft Office.

📩 شێوازی ناردنی CV:

خۆزگەخوازان دەتوانن CV ـەکانیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ ژمارەی خوارەوە بنێرن:

📞 07508174277

⚠️ تکایە لە کاتی ناردنی CV، لە خوارەوە ئاماژە بە ناوی پۆستی کارەکە: نوێنەری فرۆش بکەن.

#هەلی_کار #سۆران #نوێنەری_فرۆش #فرۆشتن #FJK

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
14 hours ago
Job Expire:
5d 15h
Job Type
Full Time
Job Role
Sales
Education
No Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil