وەسفی کار لەشاری سلێمانی



یاریدەدەری مارکێتینگ و ڕێکخستنی بۆنەکان
شوێنی کار: ADLI – دەروازە کۆرنیش، سلێمانی
پۆست
ADLI بەدوای کەسێکی چالاک، ڕێکخراو و داهێنەر دەگەڕێت بۆ پۆستی یاریدەدەری مارکێتینگ و ڕێکخستنی بۆنەکان. کەسی هەڵبژێردراو یارمەتیدەری تیمی ADLI دەبێت لە پلاندانان و جێبەجێکردنی کەمپینە مارکێتینگییەکان، چالاکییە پرۆمۆشنالەکان، بۆنەکان و چالاکییەکانی پەیوەندی بە کڕیاران، بۆ بەهێزکردنی براندی ADLI و دروستکردنی ئەزموونێکی ناوازە بۆ میوانان.
مارکێتینگ
• یارمەتیدان لە پلاندانان و جێبەجێکردنی کەمپین و چالاکییە مارکێتینگییەکان.
• هاوکاری لە ڕێکخستنی ئۆفەر و پرۆمۆشنە وەرزییەکان و بۆنە تایبەتەکان.
• یارمەتیدان لە ئامادەکردنی ماتریاڵ و بەرهەمی ناساندنی براند.
• هاوکاری لەگەڵ دیزاینەر، وێنەگر و چاپخانەکان.
• ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بازاڕ و شیکردنەوەی هاوڕەکابەرەکان.
• پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەکان، سپۆنسەرەکان و دابینکەرەکان.
• هاوکاری لە چالاکییەکانی پەیوەندی و دڵنیابوونی کڕیاران.
• ئامادەکردنی پێشنیارنامە، پڕێزەنتەیشن و ڕاپۆرتە مارکێتینگییەکان.
ڕێکخستنی بۆنەکان
• یارمەتیدان لە پلاندانان و ڕێکخستنی بۆنە و چالاکییە تایبەتەکان.
• هاوکاری لەگەڵ  تیمی جێبە 
• ئامادەکردنی خشتەی کار و لیستی ئەرکەکان.
• چاودێری و هاوکاری لە ئامادەکاری، جێبەجێکردن و کۆتایی پێهێنانی بۆنەکان.
• هاوکاری لە چالاکییەکانی سپۆنسەر و پرۆمۆشن.
• دڵنیابوون لە هەماهەنگی نێوان بەشەکان.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پێشنیار بۆ باشترکردنی بۆنەکان.
یارمەتیی کارگێڕی
• هاوکاری لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان و بەڵگەنامەکان.
• پاراستن و ڕێکخستنی فایل و بەڵگەکانی مارکێتینگ و بۆنەکان.
• پشتگیری لە کارە ڕۆژانەکان.
• جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەر پێسپێردرێت.
مەرجەکان
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان خوێندکاری ساڵی کۆتایی لە مارکێتینگ، بەڕێوەبردنی بازرگانی، هۆسپیتاڵێتی، بەڕێوەبردنی بۆنەکان یان بوارێکی پەیوەندیدار.
• ئەزموونی پێشوو بە پێشەنگی دادەنرێت.
• توانای باشی پەیوەندی و ڕێکخستن.
• توانای کارکردن لەسەر چەند ئەرکێک.
• شارەزایی لەزمانی عەرەبی،فارسی  باشترە
• زانینی Microsoft Office.
توانای:
• شارەزایی لە پلاندانان و ڕێکخستنی بۆنەکان.
• براندینگ و پلانی پرۆمۆشن.
• خزمەتگوزاری کڕیار.
• توانای پڕێزەنتکردن.
• بیرکردنەوەی داهێنەرانە و وردبینی.
• کارکردنی تیمی.
• ئامادەیی بۆ کارکردن لە کاتی بۆنەکان

ئەوانەی ئارەزووی ئەم کارەیان هەیە، تکایە ناو و زانیارییەکانی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ژمارەی واتسئاپە: [07745105050]

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
3 hours ago
Job Expire:
6d 2h
Job Type
Full Time
Job Role
Marketing
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah