📢 ڕاگەیاندنی دەرفەتی کار | هەولێر
💼 کارمەندی کاروباری بانک
Banking Affairs Officer
کۆمپانیایەکی بواری خۆراک پێویستی بە کارمەندێکی شایستە، وردبین و بەرپرسیار هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری بانکی و مامەڵە داراییەکان.
🔹 ئەرکەکانی کار:
• ئەنجامدانی هەموو مامەڵە بانکییە ڕۆژانەکان.
• وەرگرتن و دابەشکردنی پارە لە بانکەکان بەپێی پێداویستی کۆمپانیا.
• ئەنجامدانی گواستنەوەی پارە (Transfer) نێوان هەژمارە بانکییەکان.
• ئامادەکردن و بەدواداچوونی چەکەکان.
• بەدواداچوونی Bank Statements و هاوتاکردنیان لەگەڵ تۆمارە داراییەکان.
• پەیوەندیکردن لەگەڵ بانکەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و داواکارییەکان.
• پاراستن و ڕێکخستنی بەڵگەنامە بانکییەکان.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە.
• هاوکاری لەگەڵ بەشی ژمێریاری و دارایی.
• جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر بە پێی داواکاری بەڕێوەبەر.
🔹 مەرجەکان:
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە ژمێریاری، دارایی، بەڕێوەبردن یان پسپۆڕییەکی پەیوەندیدار.
• توانای باش لە Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.
• تێگەیشتنی باش لە مامەڵە و ڕێکارە بانکییەکان.
• وردبینی، ئەمانەتداری و بەرپرسیاریی بەرز.
• توانای کارکردن لە ژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات.
• ئەزموونی پێشوو لەم بوارەدا بە پێشوازییە.
📍 شوێنی کار: هەولێر
💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
📩 ناردنی CV:
لە ڕێگەی WhatsApp بۆ:
07517402151
⚠️ تکایە لە کاتی ناردنی CV ـەکەتدا ناوی پۆستەکە (Banking Affairs Officer) بنووسە.
Monthly based
Erbil
Erbil