📢 هەلی کار Job Vacancy
کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە:

- بەڕێوبەری ژمێریاری (Accounting Manager) 
💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 

🔹 ئەرک و بەرپرسیارییەکان:
* چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی بەشی ژمێریاری
* دڵنیابوون لە دروستی تۆمارکردنی مامەڵە داراییەکان
* ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییە مانگانە و ساڵانەکان
* چاودێریکردنی حیسابەکانی قەرزی کڕیار و قەرزی کۆمپانیا
* چاودێریکردنی ڕەوتی پارە و هاوتاکردنەوەی حیسابی بانک
* چاودێریکردنی پسووڵە، پارەدان و بەڵگەنامە داراییەکان
* ئامادەکردنی بودجە و شیکردنەوەی دارایی
* چاودێریکردنی داخستنی حیسابی مانگانە و ساڵانە
* هاوکاری لەگەڵ پشکنەری دارایی و بەشەکانی تری کۆمپانیا
* بەڕێوەبردن و ڕێبەرایەتی تیمی ژمێریاری

🔹 مەرج و کارامەییەکان:
* بەکالۆریۆسی ژمێریاری، دارایی یان بواری پەیوەندیدار
* لایەنی کەم ٥ ساڵ ئەزموونی ژمێریاری، لەوانەش ئەزموونی بەڕێوەبردن
* شارەزایی باش لە ئێکسڵ و سیستەمەکانی ژمێریاری
* زانیاری باش لە ڕاپۆرتکردنی دارایی و بنەماکانی ژمێریاری
* توانای شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە
* توانای بەڕێوەبردنی تیم و کارکردن لە ژێر فشار
* زمانی کوردی و عەرەبی بە شێوەی باش پێویستە
* بڕوانامەی ACCA / CPA / CMA یان بڕوانامەی پەیوەندیدار

📌 گشتی:

کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن.

📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە:
📞[ 07703740303]

تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV  ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
2 hours ago
Job Expire:
5d 23h
Job Type
Full Time
Job Role
Accounting
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah