هەلی کار: نوێنەری فرۆشتن (مشریف مبيعات)
کۆمپانیاکەمان بۆ دابەشکاری خۆراک بۆ بەهێزکردنی تیمی فرۆشتنی خۆی، داوای کەسێکی چالاک، بەرپرسیار و خاوەن توانا دەکات بۆ پۆستی نوێنەری فرۆشتن بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری
🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
بەڕێوەبردن: سەرپەرشتیکردنی فرۆشتن و دابەشکردنی برنجی خیام بۆ دوکان، مارکێت و کڕیارە گەورەکان.
کاری مەیدانی: سەردانی ڕۆژانەی کڕیارانی ئێستا و دۆزینەوەی کڕیاری نوێ.
داواکاری و پارە: وەرگرتنی داواکاری، دڵنیابوون لە گەیاندنی بەرهەمەکان لە کاتی خۆیدا و کۆکردنەوەی پارە.
ڕاپۆرتدان: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتنی ڕۆژانە و مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
پەیوەندییەکان: پاراستنی پەیوەندییەکی باش و درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران.
🔹 مەرج و لێهاتووییەکان:
ئۆتۆمبێل: خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت .
ئەزموون: ئەزموونی پێشوو لە بواری فرۆشتنی خۆراک
شارەزایی: شارەزایی باش لە بازاڕی ناوچەکە و ناسینی کڕیاران.
توانا: توانای بەرزی دانوستاندن، قایلکردن و ڕێکخستنی کات.
💰 مووچە:
لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت.
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن:
تکایە CV-ی خۆتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە لە ڕێگەی واتسئاپ (WhatsApp):
📱 07700403909
⚠️ تێبینی گرنگ: تکایە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی نەکرێت، تەنها CV لە واتسئاپ بنێرن.
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah