📢 هەلی کار – کارمەندی فرۆشتن | سلێمانی
Sales Representative
کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی بە کارمەندێکی فرۆشتنی بەئەزموون و بەتوانا هەیە بۆ بەشداری لە تیمی فرۆشتن و گەشەپێدانی کارەکانی.
👤 ڕەگەز: مێ
📍 شوێنی کار: سلێمانی
💰 مووچە: بەپێی ئەزموون و تواناکان
📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
• ڕاکێشانی کڕیاری نوێ و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارانی ئێستا.
• ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا.
• ئامادەکردنی پێشنیارە بازرگانییەکان و بەدواداچوونی داواکارییەکان تا تەواوبوونی مامەڵە.
• گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانە.
☑ مەرجەکان:
• هەبوونی ئەزموونی پێشووتر لە بواری فرۆشتن.
• شارەزایی زۆر باش لە زمانی عەرەبی مەرجە.
• توانای گفتوگۆ، ڕازیکردنی کڕیار و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
• توانای کارکردن بە تاک و لەگەڵ تیم.
• پابەندبوون بە کات و ئامانجەکانی کار.
• توانای چارەسەرکردنی کێشە و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کڕیاران.
• شارەزایی لە کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی ئۆفیس بە خاڵێکی باش دادەنرێت.
📩 بۆ پێشکەشکردن، سیڤییەکەت بنێرە بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان (HR):
07704814848
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah