📢 هەلی کار Job Vacancy 
کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە:

- کارمەندی فرۆشتن (Sales Officer)  
💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 

🔹 ئەرک و بەرپرسیارییەکان:
* پەیوەندیکردن بە کڕیارەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
* دۆزینەوەی کڕیاری نوێ و دروستکردنی دەرفەتی نوێی فرۆشتن.
* بەدواداچوون بۆ داواکاری کڕیارتا تەواوبوونی مامەڵەکە.
* پەرەپێدان و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
* ئامادەکردن و ناردنی پێشنیارەکانی فرۆشتن.
* دانوستاندن لەسەر نرخەکان و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی فرۆشتن.
* هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی لۆجستیک بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا.
* بەدواداچوون بۆ پرسیار و داواکارییەکانی کڕیار، پارەدان و پشتگیری دوای فرۆشتن.
* ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانەی فرۆشتن.
* بەدواداچوون لەگەڵ کڕیار تا تەواوبوونی تەواوی پرۆسەی فرۆشتن.

🔹 مەرج و کارامەییەکان:
* لایەنی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری فرۆشتن (Sales)، مارکێتینگ یان بوارێکی پەیوەندیدار.
* زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت، لە نووسین و قسەکردندا.
* بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بزنس، مارکێتینگ، بەڕێوەبردنی بازرگانی یان بوارێکی پەیوەندیدار.
* توانای دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کڕیاران.
* توانای دانوستاندن، قایلکردنی کڕیار و کۆتاییهێنان بە مامەڵە.
* توانای کارکردن بە ئامانجی فرۆشتن و کارکردن لەژێر فشار.
* شارەزایی لە Microsoft Office ، بە تایبەتی Excel، Word و Outlook.
* توانای کارکردن بە شێوەیەکی تیم 

📌 گشتی:

کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن.

📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە:
📞[ 07703740303]

تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV  ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
2 hours ago
Job Expire:
5d 23h
Job Type
Full Time
Job Role
Sales
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah