📢 FJK | هەلی کار – کارمەندی کاروباری بانک (Banking Affairs Officer)

🏢 کۆمپانیایەکی تایبەت لە بواری خۆراک، پێویستی بە کارمەندی کاروباری بانک (Banking Affairs Officer) هەیە بۆ کارکردن لە شاری هەولێر.

📍 شوێنی کار: هەولێر
💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.

🎯 ئەرکەکانی کار:

ئەنجامدانی هەموو مامەڵە بانکییەکان بە شێوەی ڕۆژانە.
وەرگرتن و دابەشکردنی پارە لە بانکەکان بەپێی پێداویستی کۆمپانیا.
ئەنجامدانی گواستنەوەی پارە (Transfer) نێوان هەژمارە بانکییەکان.
ئامادەکردن و بەدواداچوونی چەکەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێبوونیان.
بەدواداچوونی Bank Statements و هاوتاکردنیان لەگەڵ تۆمارە داراییەکان.
پەیوەندیکردن لەگەڵ بانکەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و داواکارییەکان.
پاراستنی بەڵگەنامە و دۆکیومێنتە بانکییەکان بە شێوەی ڕێک و پێک.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە.
هاوکاری لەگەڵ بەشی ژمێریاری و دارایی.
جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ پێی بسپێردرێت.

✅ مەرجەکان:

بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە ژمێریاری، دارایی، بەڕێوەبردن یان بواری پەیوەندیدار.
باشبوون لە بەکارهێنانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.
ناسینی باش لە مامەڵە و ڕێکارە بانکییەکان.
وردبینی، ئەمانەتداری و بەرپرسیاریی بەرز.
توانای کارکردن لە ژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات.
ئەزموونی پێشوو لەم بوارەدا بە پێشوازی وەردەگیرێت.

📩 چۆنیەتی داواکردن:
خوزیاران دەتوانن CV ی خۆیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن:

📱 07517402151

#FJK #هەلی_کار #هەولێر #BankingAffairs #BankingOfficer #Finance #Accounting #Jobs #Kurdistan #Recruitment

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
4 hours ago
Job Expire:
5d 2h
Job Type
Full Time
Job Role
Assistant
Education
Bachelor Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil