🔴 FJK | هەلی کاری نوێ – هەولێر
🏭 ناونیشانی کار: سەرپەرشتیاری کارگە (Workshop Supervisor)
📍 شوێنی کار: هەولێر
📢 کۆمپانیایەک پێویستی بە سەرپەرشتیارێکی شارەزا و خاوەن ئەزموون هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ناو کارگە لە بواری نجاری و دیکۆراتی ناوەوە.
🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
سەرپەرشتیکردنی کارە ڕۆژانەکانی کارگە.
دابەشکردنی ئەرکەکان بەسەر کرێکاران و وەستاکان.
چاودێریکردنی کوالێتی و وردەکارییەکانی کار.
ڕێکخستنی کاتی کار و جێبەجێکردنی پلانەکان.
چاودێریکردنی ئامێر و کەرەستەکان.
دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی دیزاین و ستانداردەکان.
✅ مەرج و پێداویستییەکان:
ئەزموونی پێشووی سەرپەرشتیکردنی کارگە.
شارەزایی باش لە نجاری و دیکۆراتی ناوەوە.
توانای بەڕێوەبردنی تیم و چارەسەرکردنی کێشەکان.
پابەندبوون بە کار و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن:
📱 07504001612
📱 07503329195
🔴 FJK – Find Job in Kurdistan
Connecting Job Seekers with Employers Since 2014
Monthly based
Erbil
Erbil