• ناونیشانی کار: بەرپرسی کۆگا (Warehouse Officer)

 

  • ​ناوی کارگە: کارگەی دەجلە - براندى SuliKim

 

  • ​شوێنی کار: تەکییە - سلێمانی

 

  • ​جۆری کار: دەوامی تەواو

 

  • ​رۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە

 

  • ​پوختەی کار: کارگەی دەجلە، براندى سولی كیم، كه یەکێکه لە کارگە پێشڕەوه کانی بەرھەمهێنانی کەل و پەلەی بیناسازی و ماددەی لکێنەر لە عێراق، پێویستی به بەرپرسی كۆگایه که لێهاتوو و ڕێکخراو هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی كۆگا، کۆنتڕۆڵکردنی مادده و بەرھەمه کان و دڵنیابوون له ھەڵگرتن و جووڵەی دروستیان.

 

  • ​ئەرك و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان:
    • ​وەرگرتن، پشکنین و تۆمارکردنی ماددە خاوەکان و بەرھەمەکان لە ناو کۆگا.
    • ​ڕێکخستن و ھەڵگرتنی ماددە و بەرھەمەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و ڕێکوپێک.
    • ​چاودیریکردنی بری کۆگا و نوێکردنەوەی تۆمارەکانی ماددە و بەرھەمەکان.
    • ​سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بارکردن و دابەزاندنی ماددە و بەرھەمەکان.
    • ​ئامادەکردن و پشکنیینی بەڵگەنامەکانی وەرگرتن و دەرکردنی کالا.
    • ​ھەماهەنگیکردن لەگەڵ بەشەکانی بەرھەمهینان، كڕین و فرۆشتن بۆ دابینکردنی ماددە و ڕێکخستنی گەیاندنی بەرھەمەکان، ئەنجامدانی ژماردنی بەردوامی کۆگا و ڕاپۆرتکردنی ھەر کەموکوڕی، زیان یان جیاوازییەک لە تۆمارەکاندا.
    • ​دڵنیابوون لە تۆمارکردن و پەسەندکردنی فەرمی ھەموو ماددە و بەرھەمە ھاتوو و دەرچووەکان.
    • ​پاراستنی پاکوخاوێنی، ڕێکوپێکی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی لە ناو کۆگا.
    • ​ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانەکانی کۆگا.
    • ​مەرج و پێداویستییەکانی کار:
      • ​بڕوانامەی دیپلۆم یان بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، ژمێریاری، لۆجۆستیک یان بوارێکی پەیوەندیدار بەسەنتره.
      • ​ئەزموونی پیشووی کارکردن لە بەڕێوەبردنی کۆگا، کۆنتڕۆڵی کۆگا یان پۆستیکی هاوشێوە.
      • ​شارەزایی باش لە ڕێکارەکانی وەرگرتن، هەڵگرتن و دەرکردنی کالا.
      • ​شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، بەتایبەتی Microsoft Excel.
      • ​توانای باش لە ڕێکخستن، بەدواداچوون و وردبینی لە تۆمارکردنی زانیارییەکان.
      • ​پێویستە دانیشتووی تەکییە یان چەمچەماڵ بيت.
      • ​توانای زمانەکان:
        • ​زمانی کوردی: پێویستە
        • ​زمانی عەرەبی: پێویستە
        • ​مووچە:
          • ​مووچە لە کاتی چاوپێکەوتندا، بەپێی بڕوانامە، ئەزموون و تواناکانی داواکار دیاری دەکرێت.
        • ​چۆنیەتی پێشکەشکردن:
          • ​تکایە تەرجەمى حال (CV) خۆت بە شێوازی pdf بۆ ئەم ئادرێسە بنێرە: hr@sulikim.com

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
5 hours ago
Job Expire:
5d 22h
Job Type
Full Time
Job Role
Wearhouse keeper
Education
Bachelor Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah