📦 FJK-WHM | هەلی کار – بەڕێوەبەری کۆگا (Warehouse Manager)

🏢 کۆمپانیا: کۆمپانیایەکی پێشەنگی FMCG
📍 شوێنی کار: هەولێر
💰 مووچە: 900,000 – 1,100,000 دیناری عێراقی
📅 دوا ڕۆژی وەرگرتنی داواکاری: 25/07/2027

FJK (Find Job in Kurdistan) بە نیابەتی کۆمپانیایەکی پێشەنگی FMCG لە هەولێر، بەدوای بەڕێوەبەری کۆگا (Warehouse Manager) ـێکی شارەزا دەگەڕێت.

📋 ئەرکە سەرەکییەکان:

بەڕێوەبردنی پڕۆسەی وەرگرتن، هەڵگرتن، کۆکردنەوە و دابەشکردنی کاڵا.
کۆنترۆڵکردنی هەموو جووڵەکانی ستۆک لە ڕێگەی Odoo ERP.
پاراستنی وردیی ژمارەی ستۆک و لێکۆڵینەوە لە جیاوازییەکان.
پلاندانان و چاودێریکردنی ژماردنی ستۆک بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
بەڕێوەبردنی هەڵگرتنی بەرهەمە ساردکراو، فریزکراو و وشکەکان.
چاودێریکردنی بەرواری بەسەرچوون، کاڵای زیانلێکەوتوو و دۆخی شوێنی هەڵگرتن.
هەمئاهەنگیکردن بۆ گەیاندنی کاڵا بۆ لقەکان و شارەکانی تر.
باشترکردنی ڕێکخستنی ناوەوەی کۆگا و کارایی کار.
سەرپەرشتیکردن، ڕاهێنان و هەڵسەنگاندنی تیمی کۆگا.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ستۆک، گەیاندن و کارایی کۆگا.
دڵنیابوون لە پاکوخاوێنی، پاراستن و سەلامەتیی شوێنی کار.

✅ مەرجەکان:

لانیکەم 3 ساڵ ئەزموون لە بەڕێوەبردنی کۆگا، لۆجستیک یان بەڕێوەبردنی ستۆک.
ئەزموونی پێشووی سەرپەرشتیکردنی تیمی کۆگا.
زانیاریی باش لە سیستەمی کۆنترۆڵ و ژماردنی ستۆک.
ئەزموون لە Odoo، ERP یان Warehouse Management System (WMS) خاڵی بەهێزە.
توانای سەرکردایەتی، ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشەکان.
توانای بەڕێوەبردنی چەند کۆگایەک و کارکردن لەژێر فشاردا.
شارەزایی باش لە Microsoft Excel و ئامادەکردنی ڕاپۆرت.

📩 بۆ ناردنی CV:
WhatsApp: 07500177279

🆔 کۆدی هەلی کار: FJK-WHM

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
2 hours ago
Job Expire:
2d 23h
Job Type
Full Time
Job Role
Manager
Education
Bachelor Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil