هەولێر
دەرفەتی دامەزراندن: ڤیدیۆگرافەر و گرافیک دیزاینەر (Videographer & Graphic Designer)
بۆ پڕکردنەوەی پۆستێکی بەتاڵ لە تیمی مارکێتینگی نیشانە بازرگانییەکانمان لە بواری ئینتێریەر دیزاین، بەرهەمهێنانی دار، و بەردی دەکۆری، بەدوای ڤیدیۆگرافەر و دروستکەرێکی لێهاتووی ناوەڕۆکدا دەگەڕێین کە خاوەن دیدگایەکی هونەری بێت.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
وێنەگرتن و ڤیدیۆگرافی پرۆفیشناڵ لە ناو شۆوروومەکان، کارگە، و شوێنی پڕۆژەکان.
مۆنتاژکردنی ڤیدیۆکان بە شێوازێکی داینامیکی مۆدێرن و گونجاو بۆ سۆشیاڵ میدیا.
دیزاینکردنی پۆست، کەتەلۆگ، و پۆستەرە گرافیکییەکان بە کوالێتی بەرز.
دروستکردنی ناوەڕۆکی بینراو کە گوزارشت لە لایف ستایل و جیاوازی بەرهەمەکان بکات.
مەرج و پێداویستییەکان:
شارەزایی و ئەزموونی سەلمێنراو لە وێنەگرتن، مۆنتاژ، و بەکارهێنانی کامێرا و ئامێرەکانی ڕووناکی.
شارەزایی تەواو لە پرۆگرامەکانی ئادۆبی (Adobe Premiere, After Effects, Photoshop, Illustrator).
هەبوونی تێڕوانینێکی داهێنەرانە بۆ پیشاندانی هونەری دیزاین، دار، و بەردی مەڕمەڕ.
توانای کارکردن لە ناو تیم و جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە کاتی دیاریکراودا.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەگەر خۆت بە شایستەی ئەم پۆستە دەزانیت، تکایە سیڤی (CV) و نموونەی کارەکانت (Portfolio) لە ڕێگەی واتسئەپەوە بۆ ئەم ژمارەیە بنێرە:
📱 07507135475
Monthly based
Erbil
Erbil