دەرفەتی کار: وەستای تۆڕنەچی
کۆمپانیای ئەڵماس ئەلەمنیۆم لە ناوچەی پیشەسازیی عەربەت پێویستی بە وەستایەکی تۆڕنەچی بەئەزموون هەیە.
ئەرکە سەرەکییەکان:
کارکردن بە ئامێرەکانی تۆڕنە بۆ دروستکردنی پارچەی ئەلەمنیۆم و ئاسن.
بەرهەمهێنان و نوێکردنەوەی پارچەی یەدەگ و قالبەکانی هێڵی بەرهەمهێنان.
بەکارهێنانی ئامرازەکانی پێوانەکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی.
مەرجەکان:
ئەزموونی کرداری پێشوو لە کاری تۆڕنەدا هەبێت.
شارەزایی لە دیاریکردنی ئامرازەکانی بڕین و ئامێرەکانی تۆڕنە و فرێزەدا هەبێت.
شوێنی نیشتەجێبوون: باشترە دانیشتووی (عەربەت، هەڵەبجەی تازە، یان سلێمانی) بێت.
شێوازی پێشکەشکردن تکایە سیڤی یان زانیارییەکانت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە hr@almas-factory.com
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah