بەناوی خوای میهرەبان
نووسینگە و چاپچانە و مۆرهەڵکەنی ڕامان
پێویستی بە وەرگێڕێکە بۆ کاروباری وەرگێڕان. بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
۱ــ ئاکار و کەسایەتییەکەی جوان بێت، لەگەڵ دەوروبەرەکەی ڕووخۆش و لێزانانە هەڵسوکەوت بکات.
۲ــ زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، بە قسەکردن و نووسین بزانێت، ئەگەر زمانی تریش بزانێت باشتر.
۳ــ مۆڵەتی وەرگێڕانی هەبێت لە وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
٤ــ ئیشکردنەکە بە شێوازی ڕێژە دەبێت. بە چەشنێک: (سەدا چل: بۆ نووسینگە) و (سەدا شەست: بۆ وەرگێڕ).
*بۆ پەیوەندیکردن و لەیەکترگەیشتنی زیاتر سیڤی بۆ ئەم دوو ڤایبەر و وەتساپە بنێرن:
07504856464
07504575857
ناونیشان: هەولێر، شەقامی ئاراس، ڕێک بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر.
Monthly based
Erbil , Iraq
Erbil , Iraq