کۆمپانیایەك لە شاری سلێمانی پێویستی بە مراقیبی بینا هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ڕۆژانەی پڕۆژە.
کورتەی کار:
ئەم پۆستە پێویستی بە ئامادەبوونی بەردەوام هەیە لە ناو شوێنی کاردا (Site) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی جێبەجێکردن و ڕێکخستنی کاری وەستا و ئیشکەرەکان.
ئەرک و بەرپرسایەتییەکان:
سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی کارەکانی ڕۆژانەی ناو بینا (Site).
کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی جێبەجێکردنی کارەکان .
ڕێکخستنی خشتەی کار و سەرپەرشتیکردنی وەستاکان، ئیشکەرەکان و کۆنتڕاکتۆرە لاوەکییەکان لە شوێنی پڕۆژە.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانەی بەرەوپێشچوونی کارەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
دەستنیشانکردنی کێشەکانی ناو كار و یارمەتیدان لە چارەسەرکردنیان.
مەرج و پێداویستییەکان:
ئەزموون: هەبوونی ئەزموونی کرداریی پێشوو (لانی كەم٣ ساڵ) لە باری سەرپەرشتیکردن و مراقەبەکردنی بینادا (پێشتر لەگەڵ ئەندازیار کاری کردبێت).
بڕوانامە: شێوازی بڕوانامە و ئاستی خوێندن مەرجی سەرەکی نییە؛ ئەزموونی کرداری و شارەزایی مەیدانی پێوەری سەرەکییە.
توانای خوێندنەوەی نەخشە ئەندازیارییەکان (تەلاری و پێکهاتەیی).
توانای بەڕێوەبردن، پەیوەندیکردن و ئاڕاستەکردنی تیمی کارکردن لە ناو کێڵگەدا.
زانیارییەکانی پڕۆژە:
شوێنی کار: سلێمانی
کاتی کارکردن: کاتی تەواو (Full Time)
📲 ناردنی داواکاری (How to Apply):
ئەو کەسانەی ئارەزوومەند و شایستەن، دەتوانن سیڤی یان وەسفی ئەزموونی کاری خۆیان لە ڕێگەی واتسئاپ (WhatsApp) بنێرن بۆ:
👉 07736989296
📅 دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: 5 / 10 / 2026
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah