پێویستمان بە کارمەندێکی دڵسۆز هەیە بۆ (بەڕێوەبردنی سۆشیاڵمیدیا) لە سلێمانی، بۆ کۆمپانیایەکی بواری (کارەبایی).
حەزدەکەین سیفەتی کەسەکە چۆن بێت؟
-تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدا بێت.
- خانم بێت، لە شوێنی کارەکەیدا ٢ خانمی تر هەن کە بەیەکەوە کاردەکەن.
- ئیشی تری نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو تەرکیزی خۆی بدات بە کارەکەی ئێمە.
-نیشتەجێی سلێمانی بێت، تا کێشەی هاتووچۆی نەبێت.
- بڕوانامەی خوێندن لای ئێمە ڕەچاو ناکرێت، تەنها گرنگی بە توانایی کەسەکان دەدەین.
- زمانی عەرەبی بزانێت.
-پێشتر ئەزموونی کاری لەم شێوە هەبێیت .
-شوێنی دەوامکردن: سلێمانی - گەنجینەکانی ژاڵە
-پشووەکان: ڕۆژانی هەینی + هەموو ئەو ڕۆژانە لە بازاڕدا دەکرێت بە پشوو وەک: (جەژنەکان، نەورۆز، سەریساڵ و بۆنەکانی تر).
کارەکانی:
دەمانەوێت خۆی ڤیدیۆی بەرهەمەکانمان تۆمار بکات و لە ڤیدیۆکەدا ڕوونکردنەوەیان لەسەر بدات و بڵاویان بکاتەوە.
پێویستە کەسەکە کێشەی دەرکەوتنی نەبێت لە ڤیدیۆکاندا.
ئەو سوودانەی لە کارەکەی ئێمەدا هەیە:
١. موچەی دەستپێک لای ئێمە گونجاوە و لەگەڵ گەشەکردنی توانای کارمەندەکەدا، مووچەکەشی گەشە دەکات.
ئەگەر کارمەندەکە گەشە نەکات، ڕەنگە نەتوانێت بمێنێتەوە، چونکە کارەکانی ئێمە بەردەوام لە گەشەدایە و ئێمە بۆ کەسی زۆر بەتوانا دەگەڕێین.
٢. لای ئێمە موچە دواناکەوێت و لە کاتی خۆیدا دەدرێت.
٣. مۆبایل، ستاند، مایک و هەر کەرەستەیەکی تری پێویست بۆ کارەکەی دابین دەکرێت بۆ کارمەندەکە.
٤. ئەگەر پێویستی کرد هاوکاری کارمەندەکە دەدرێت خول بخوێنێت و زیاتر گەشە بکات.
٥. شوێنی کارەکەمان ئارامە و بێدەنگە و لە بینایەکی باشی پاکوخاوێنداین.
٦. هەموو کارمەندەکان لە نێوان خۆیاندا هاوڕێن و کراوەن و زۆر بە خێرایی دەبن بە هاوڕێی.
٧. ئێمە زۆر بڕوامان بە ڕێزگرتن هەیە و بە ڕێزەوە مامەڵەی هەمووان دەکەین.
٨. لە شوێنی کارەکەدا، جێیەک هەیە بۆ پشوودانێکی کاتی.
٩. موشتەمەلات هەیە و شوێنی نوێژکردن هەیە.
١٠. خواردنی نیوەڕوان دابین دەکەین بۆ کارمەندەکانمان.
١١. کارەکەی ئێمە مەجالی گەشەکردنی تێدایە.
ئەگەر پێت وایە خۆت یان کەسێکی نزیکت بۆ ئەم کارە گونجاوە، ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین بەوەی لە نزیکەوە یەک ببینین و گفتوگۆی کارەکەمان بکەین.
(سی.ڤی) كەت بنێرە بۆ
07704075858
Monthly based
Sulaymaniyah , Iraq
Sulaymaniyah , Iraq