🟥 دەرفەتی کار لە FJK EXCLUSIVE
📢 مەندوبی فرۆشتن – ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاری

کۆمپانیامان ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن (Sales Representative) هەیە کە ئەزموونی لە بواری ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاریدا هەبێت بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەیانەوە.

📍 شوێنی کار: هەولێر
💼 جۆری کار: سەرجەم کات (Full-Time)
💰 مووچە: مووچەی جێگیر + کۆمسیۆن (بەپێی ئەزموون و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا)

🎯 ئەرکەکان
• بازاڕگەری و فرۆشتنی ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاری
• پەیوەندیکردن لەگەڵ پزیشکان، کلینیکەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری و سەنتەرە پزیشکییەکان
• پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی پیشەییانە دەربارەی ئامێرەکان، تایبەتمەندییەکان و بەکارهێنانیان
• بەدواداچوون بۆ کڕیاران و ڕاکێشانی کڕیاری نوێ
• ئامادەکردنی ئۆفەری نرخ و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی فرۆشتن تا تەواوبوونی مامەڵەکە
• بەدواداچوون بۆ بازار، ڕکابەرەکان و بەرهەمە نوێیەکان
• دروستکردنی پەیوەندیی پیشەییی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاراندا

✅ مەرجەکان
• ئەزموونی پێشوو لە فرۆشتنی ئامێرەکانی لیزری پزیشکی یان جوانکاریدا
• زانیاریی باش دەربارەی جۆرەکانی ئامێری لیزر و بەکارهێنانیان
• مهاراتی بەهێز لە پەیوەندیکردن، دانوستاندن و قایلکردندا
• توانای پێشکەشکردنی ئۆفەر و شیکردنەوەی ئامێرەکان بە شێوازێکی پیشەییانە
• کەسایەتییەکی چالاک و مهاراتی بەهێز لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاراندا
• توانای کارکردن بەپێی ئامانجەکانی فرۆشتن (Sales Targets)
• شارەزایی تەواو لە زمانی عەرەبی؛ زانینی زمانی ئینگلیزی بە باشتری دەزانرێت
• هەبوونی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ پزیشکان، کلینیکەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری بە ئیمتیاز دەژمێردرێت

⭐️ ئیمتیازی زیاتر
• ئەزموون لە فرۆشتنی ئامێرەکانی Alexandrite, Nd:YAG, Diode, CO₂, Q-Switched / Pico Laser یان ئامێرە پزیشکی و جوانکارییە هاوشێوەکان.

📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن
تکایە CV بنێرە بە ئاماژەدان بە ئەزموونی پێشووت لە بواری فرۆشتن و ئامێرەکانی لیزردا بۆ:
khiri@teslamedpro.com

🔴 FJK – دۆزینەوەی کار لە کوردستان (Find Job in Kurdistan)
پەیوەستکردنی بەهرەکان بە دەرفەتەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە.

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
4 hours ago
Job Expire:
5d 22h
Job Type
Full Time
Job Role
Sales
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil