کۆمپانیایی پێنجوێن بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی سنووردار- کارگەی ئایس کرێمی ئایس ستار پێویستی بە کارمەندە بەم وردەکاریانەی خوارەوە :
پیشە : نوێنەری فرۆشتن
بەش : بەشی فرۆشتن
کاتی دەوام: فول تایم ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا / ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا
شوێنی کار : سلێمانی
ئەرکە سەرەکێیەکان :
دروست کردن و هێشتنەوەی پەیوەندی بازارگانی بەهێز لەگەڵ کریارەکانی ئێستا و کریارە چاوەروانکراوەکانی داهاتوو وە زیادکردنی خاڵی فرۆشتن بۆ زیادکردنی فرۆشتنی کۆمپانیا.
گەران بەدوای سەرچاوەی نۆی دا بۆ زیادکردنی کریار و وەرگرتنی زانیاری لەسەر توانای بەکاربەرەکان.
رێکخستنی پێویست و پەلەکردن لە چارەسەری گرفت و پێشنیاری کریارەکان.
پێشکەشکردنی چارەسەری تەواو و گونجاو بۆ سەرجەم کڕیارە هەمیشەییەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجی فرۆشتن و زیادبوونی ڕەزامەندی ئەو کڕیارە هەمیشەییانە.
جێبەجێکردنی هەرکار و فەرمانێکی تری پەیوەندیدار کە لەلایەن لێپرسراوی راستەوخۆوە داوا ئەکرێت.
شارەزاریی و لێهاتویی :
شارەزایی لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت لە شۆفێری گشتیدا.
شارەزایی تەواوی هەبێت لە رێگاوبان و ناو و دەرەوەی شاری سلێمانی.
شارەزایی هەبێت لە بواری فرۆشتن.
تایبەتمەندیەکان:
تواناى گفتوگۆکردنی هەبێت.
کەسێکی هێمن بێت و توانای فێربونی هەبێت.
خاوەنی موڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
تکایە سیڤی خۆت بە ئاماژەدان بە ناونیشانی کارەکە بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە :
[email protected]
یان لە ڕێگەی ژمارەی واتسئەپەوە: 07725966000
Monthly based
Sulaymaniyah , Iraq
Sulaymaniyah , Iraq