🔴 FJK | هەلی کار
💼 پۆست: Sales Executive | کارمەندی بەشی فرۆشتن
🏢 کۆمپانیا: ڤارمۆرا (Varmora)
📍 شوێنی کار: هەولێر – لقی شۆڕش
⏰ کاتی دەوام: 9:00 بەیانی – 6:00 ئێوارە
📅 رۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە
🚫 هەینی: پشووە
🔹 مەرجەکانی وەرگرتن
• دەرچووی زانکۆ بێت.
• ئەگەر بڕوانامەی ئەندازیاری هەبێت، چانسی وەرگرتنی زیاترە.
• کەمترین 4 ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری فرۆشتن هەبێت.
• ئەزموون لە بواری کاشی و پۆرسەلین پێشینەیە.
• شارەزایی باش لە Microsoft Excel و سیستەمی ژمێریاری هەبێت.
• زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت.
• توانای مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باش.
• پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا.
🔹 بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکان
1. پێشوازی کردن لە کڕیاران بە شێوەیەکی ڕێک و گەرم و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.
2. ڕێنماییکردنی کڕیاران و پێشکەشکردنی زانیاری ورد دەربارەی بەرهەمەکان، نرخ، کوالیتی، قەبارە و دیزاین.
3. پێشنیارکردنی بەرهەمی گونجاو بە پێی پێویستی و بودجەی کڕیار.
4. مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی کڕیاران دەربارەی نرخ و داشکاندن، بە پێی سیاسەتی کۆمپانیا.
5. هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری فرۆشتن و بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەربارەی نرخ و داشکاندن.
6. هەماهەنگی لەگەڵ کۆگا و بەشی گواستنەوە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی بەرهەمەکان و گەیاندنیان.
7. ڕوونکردنەوەی تێچووی گواستنەوە بۆ کڕیار و هەماهەنگی بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوە.
8. چاودێریکردنی بارکردن و گواستنەوەی بڕی زۆری بەرهەم بۆ پرۆژەکان.
9. ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ لە هەر کێشەیەک یان پێداویستییەکی تایبەت.
10. هەماهەنگی لەگەڵ کۆگا بۆ زانیاری دەربارەی بوونی بەرهەم، نەبوونی بەرهەم و گەیاندنیان.
11. پابەندبوون بە سیاسەتی فرۆشتن و ژمێریاری کۆمپانیا؛ هیچ بەرهەمێک بە قەرز نەفرۆشرێت مەگەر بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەر.
12. دروستکردن و ئەرشیفکردنی پسوڵەکان و دڵنیابوون لە وەرگرتنی پارە و واژووی پێویست.
13. جێبەجێکردنی جەردی مەخزەن بە شێوەی وەرزی و ساڵانە، و جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تری کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە دەسپێردرێت.
⚠️ تێبینی گرنگ
تکایە تەنها ئەگەر مەرجەکانی سەرەوەت تێدایە، CV ـەکەت بنێرە.
📩 شێوازی پێشکەشکردن
CV ـەکەت لە ڕێگەی WhatsApp بنێرە:
📱 07504249200
#FJK #هەلی_کار #هەولێر #شۆڕش #کارمەندی_فرۆشتن #فرۆشتن #SalesExecutive #SalesJob #Sales #ErbilJobs #KurdistanJobs #JobVacancy #Hiring #JobOpportunity #Career #Employment #Varmora
Monthly based
Erbil
Erbil