📢 هەلی کار | Sales – فرۆشتن
🏢 کۆمپانیا: Arizanti
🚚 بوار: لۆجستیک و گواستنەوە
📍 شوێن: هەولێر
💼 جۆری کار: Full-time
👩💼👨💼 ڕەگەز: نێر و مێ
💰 مووچە: ٨٥٠,٠٠٠ دینار
🕒 کاتی کار
• ٦ ڕۆژ لە هەفتە
• ٩:٠٠ی بەیانی – ٥:٠٠ی ئێوارە
• ماوەی تاقیکردنەوە: ٣ مانگ
📋 پوختەی کار
کۆمپانیای Arizanti پێویستی بە کارمەندی Sales هەیە بۆ کۆمپانیایەکی ناسراو لە بواری لۆجستیک و گواستنەوە لە هەولێر.
🎯 ئەرکە سەرەکییەکان
• دۆزینەوەی کڕیار و دەرفەتی نوێی بازرگانی
• دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران و کۆمپانیاکان
• ناساندن و فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانی لۆجستیک و گواستنەوە
• بەدواداچوون لەگەڵ کڕیاران و دڵنیابوون لە ڕەزامەندییان
• هاوکاری لەگەڵ تیمی ئۆپەریشن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باش
• گەیشتن بە ئامانجە مانگانەکانی فرۆشتن
• تۆمارکردنی چاڵاکییەکانی فرۆشتن و زانیاری کڕیاران
✅ مەرج و تواناکان
• بەکالۆریۆس، دیپلۆم یان بواری پەیوەندیدار
• ئەزموونی پێشوو لە فرۆشتن؛ بە تایبەتی لۆجستیک و گواستنەوە
• تێگەیشتنێکی باش لە خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و لۆجستیک
• توانای پەیوەندی، دانوساندن و پێشکەشکردنی باش
• توانای کارکردن بە سەربەخۆیی و گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن
• توانای دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە پیشەییەکان
• مۆڵەتی شۆفێری خاڵێکی باشە
• زمانی کوردی و عەرەبی — قسەکردن و نووسین
⭐ تواناکانی پەسەندکراو
• زانیاری لە ڕێکارەکانی گواستنەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
• ئەزموون لە B2B Sales و بەڕێوەبردنی کڕیاری کۆمپانیاکان
• توانای شیکردنەوەی بازاڕ و چاڵاکییەکانی کۆمپێتیتەرەکان
• زانینی زیاتر لە یەک زمان خاڵێکی باشە
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن
CV ـەکەت بە ناونیشانی Sales بنێرە بۆ:
📧 career@arizanti.com
#هەلی_کار #فرۆشتن #Sales #Logistics #Transportation #ErbilJobs #KurdistanJobs #FJKJobs #Arizanti
Monthly based
Erbil
Erbil