ڕاگەیاندنی هەلی کار: کارمەندی فرۆشتن (Sales) بۆ شوڕوم
پێویستمان بە کارمەند هەیە بۆ بەشی فرۆشتن (Sales) لە ناو شوڕوم، بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
🔹 مەرجەکانی وەرگرتن:
زمان: پێویستە بە تەواوی و بە باشی زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت (قسەکردن و تێگەیشتن).
ڕووخسار و مامەڵە: خاوەن ڕووخسارێکی ڕێکپۆش، زمانشیرین و توانایەکی بەرزی گفتوگۆکردن بێت.
ئەزموون: ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە بواری فرۆشتن لە ناو شوڕوم یان پێشانگاکاندا.
لێهاتوویی: توانای بەرزی هەبێت لە ڕازیکردنی کڕیار و مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ کڕیارانی جیاوازدا.
کۆمپیوتەر: شارەزایی سەرەتایی یان پێویستی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا هەبێت.
🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
پێشوازیکردنی شایستە لە کڕیاران و پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر بەرهەمەکانی شوڕوم.
ناساندن و نیشاندانی نموونەی کاڵاکان بە شێوازێکی پرۆفیشناڵ کە سەرنجی کڕیار ڕابکێشێت.
پاراستنی ڕێکخستن، جوانی و پاکوخاوێنی بەرهەمەکانی ناو شوڕوم.
🔹 زانیارییەکانی کار و مووچە:
⏰ کاتی کارکردن: ٩ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.
🗓️ پشووی هەفتانە: ١ ڕۆژ پشوو (Off) لە هەفتەدا.
💵 مووچەی بنەڕەتی: $400 (زیادکردنی تێدایە بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی).
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی ئارەزووی ئەم کارەیان هەیە و مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن سی ڤی (CV) یان زانیارییەکانی خۆیان بنێرن بۆ ژمارە واتسئابی خوارەوە:
📞 واتسئاپ :07844454875
Monthly based
Erbil
Erbil