Sales engineer - Sulaymaniyah
ئەندازیاری فرۆشتن (Sales Engineer) – شاری سلێمانی
کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی فرۆشتن هەیە بەپێی ئەم ئەرک و مەرجانەی خوارەوە:
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
• دۆزینەوەی کڕیاری نوێ، بەڵێندەر، کۆمپانیاکانی بیناسازی، پڕۆژەکان و فرۆشگاکانی کەرەستەی بیناسازی لە سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری.
• پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکی و ئەندازیاری بە کڕیاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکان سەبارەت بە تایبەتمەندی و شێوازی بەکارهێنانی بەرهەمەکان.
• سەردانیکردنی مەیدانی بۆ پڕۆژە نوێیەکانی بیناسازی و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانیی بەهێز و درێژخایەن.
• جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانی فرۆشتن (Sales Targets).
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی سەبارەت بە دۆخی بازاڕ، داواکاریی کڕیاران و جووڵەی ڕکابەرەکان.
مەرج و پێداویستییەکان:
• دەرچووی یەکێک لە بەشە ئەندازیارییەکان بێت .
• شارەزایی باشی هەبێت لە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (قسەکردن و نووسین).
• خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت و مۆڵەتی شۆفێری کارای هەبێت.
• توانایەکی بەرزی گفتوگۆکردن، قەناعەتپێکردن (Negotiation) و دروستکردنی پەیوەندیی هەبێت.
• ئەزموونی کارکردن لە بواری فرۆشتن یان کەرەستەی بیناسازی بە خاڵی بەهێز ئەژمار دەکرێت.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن (CV)ـیەکانیان بنێرن بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە لە ڕێگەی واتسئەپ (WhatsApp):
07700047227
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah