ئێمە بەدوای پێشوازیکارێکی چالاک، پڕۆفیشناڵ و ڕووخۆشدا دەگەڕێین کە ببێتە ڕووکاری کۆمپانیاکەمان. ئەگەر خاوەن وزەیەکی ئەرێنی، خولیای خزمەتگوزاری کڕیاران و دەرکەوتنێکی پڕۆفیشناڵی ڕێک و پێکی، شوێنی تۆ لەلای ئێمەیە!
ئەم کارە گونجاوە بۆ کەسانی سەرەتایی کە ئارەزووی فێربوون، پەرەپێدان و گەشەکردنیان هەیە لە ژینگەیەکی کاری خێزادا.
مەرجە سەرەکییەکان:
لەڕەگەزی مێ بێت .
• ئەزموون: دەرچووی نوێ یان کاندیدێک کە تا ٦ مانگ ئەزموونی پەیوەندیداری هەبێت.
• تەمەن: باشترە لە ژێر ٣٠ ساڵ بێت.
• زمان: زانینی زمانەکانی (کوردی و ئینگلیزی) بە ڕەوانی مەرجی سەرەکییە. زانینی زمانی عەرەبی و/یان تورکی وەک خاڵی بەهێز سەیر دەکرێت.
• کارامەیی: شارەزایی لە بەرنامەکانی Microsoft Office (Word, Excel, Outlook).
• تایبەتمەندییەکان: توانایەکی نایابی پەیوەندیکردن، توانای ڕاپەڕاندنی چەند کارێک لە یەک کاتدا، و پابەندبوون بە بەرزترین ئاستی پڕۆفیشناڵی.
ئەرکەکانت:
• پێشوازیکردن لە میوانەکان بە ڕوویەکی خۆش و مامەڵەیەکی شایستە.
• بەڕێوەبردنی مێزی پێشوازی، وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ئیمەیڵەکان.
• هێشتنەوەی شوێنی پێشوازی بە ڕێک و پێکی، خاوێنی و شێوازێکی پڕۆفیشناڵ.
• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نایاب بە کڕیاران و هاوکاریکردنی بەشەکانی تر لە ڕووی کارگێڕییەوە.
دەتوانن CV ەکان بنێرن بۆ ژمارە
07743800729
ناونیشانی کار : هەولێر ٦٠ م بەرامبەر کەباب فاروق
Monthly based
Erbil
Erbil