📢 هەلی کار – Alen Factory | هەولێر 🏭
📍 پۆست: Quality Controller (کۆنترۆڵکەری کوالیتی) 📍 شوێن: هەولێر
کارگەی Alen Factory بەدوای *کۆنترۆڵکەری کوالیتی دەگەڕێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ستانداردەکانی کوالیتی لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و پاراستنی ئاستی بەرزی بەرهەمەکان.
✅ مەرج و پێداویستییەکان:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دیبلۆم لە کشتوکاڵ، خواردن، کیمیا، ئەندازیاری یان بواری پەیوەندیدار
ئەزموون لە بواری کۆنترۆڵی کوالیتی پێشترخراوە، بەڵام مەرج نییە (کاندیدە تازە دەرچووەکانیش دەتوانن پێشکەش بکەن)
زانیاری باش لە سیستەمەکانی Quality Control و Food Safety
توانای پشکنینی کەرەستەی خام و بەرهەمی کۆتایی
توانای تۆمارکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانی کوالیتی
دڵنیابوون لە پابەندبوونی بەرهەم بە ستانداردەکانی کۆمپانیا
توانای بەکارهێنانی Microsoft Office
توانای خوێندنەوە، نووسین و قسەکردن بە زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی باش
وردبینی، بەرپرسیارێتی و توانای کارکردن لە تیم 🎯 ئەرکە سەرەکییەکان:
ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆژانەی کوالیتی لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان
چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی خۆراک
پشکنینی کەرەستە خام، پرۆسەی بەرهەمهێنان و بەرهەمی کۆتایی
تۆمارکردنی کێشەکانی کوالیتی و بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنیان
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کوالیتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی
هاوکاری لە پەرەپێدانی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان بۆ باشترکردنی کوالیتی
📩 بۆ پێشکەشکردن: CV ـەکەت بنێرە لە ڕێگەی WhatsApp یان Email
07890001510 recruitment.dist@alenfactory.com
Monthly based
Worldwide
Erbil