📢 هەلی کار | بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و ئۆپەڕەیشن (Production & Operation Manager)

📍 شوێنی کار: هەولێر
🏭 شوێنی وەزیفە: کارگەی دروستکردنی دەرگای باڵۆن پرێس

⏰ کاتی کار

٨:٠٠ بەیانی تا ٥:٠٠ ئێوارە
کاتی پشوو: ١٢:٠٠ نیوەڕۆ تا ١:٠٠ دوای نیوەڕۆ
🍽️ نانخواردن لەسەر کارگە دابین دەکرێت.

💰 مووچە

١,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی
بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی، گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکرێت.

✅ مەرجەکان

ئەزموونی پێشوو لە بواری بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنان و ئۆپەڕەیشندا هەبێت.
کەسێکی وردبین، خەمخۆر و بەرپرسیار بێت.
توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی تیمی کار هەبێت.
بتوانێت ئاستی بەرهەمهێنان و کوالێتی بەرهەمەکانی کارگە بەرز بکاتەوە.
توانای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە کارگە هەبێت.
توانای کارکردنی سەربەخۆ هەبێت.
دەرچووی یەکێک لە بەشەکانی ئەندازیاری پەیوەندیدار یان کارگێڕی پەیوەندیدار بێت.
پابەند بێت بە ڕێنمایی و سیاسەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی.
توانای شیکردنەوەی داتا، ئامادەکردنی ڕاپۆرت و بەدواداچوونی بەرهەمهێنان هەبێت.
توانای قسەکردن بە عەرەبی و ئینگلیزی یان عەرەبی و تورکی هەبێت.
توانای ڕێکخستن، چاودێری و بەڕێوەبردنی کارمەندان و پرۆسەکانی کارگە هەبێت.

📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن

ئەگەر خۆت بە گونجاو دەزانیت، تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ:

📧 Email: [email protected]

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
3 hours ago
Job Expire:
6d 2h
Job Type
Full Time
Job Role
Operation
Education
Bachelor Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil