داواکاری کارمەندی ئۆنلاین

پێویستمان بە کارمەندێکە بۆ داخیلکردن و زیادکردنی ئایتم و بەرهەمەکان اکسیسوارات مۆبایل و زیاتر، بە شێوەیەکی خێرا و ڕێکوپێک.

💻 شوێنی کار

کارکردن لە ماڵەوە (Remote Work).

🕒 کاتی دەستپێکردنی کار

  • دەستپێکردنی کار: کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ.
  • کارمەند دەبێت پابەندی کاتی کار بێت و بەردەوام کار بکات.

📦 ئەرکی ڕۆژانە

  • داخیلکردنی ٣٠ تا ٥٠ ئایتم یان بەرهەم لە ڕۆژێکدا.
  • داخیلکردنی ناوی بەرهەم، نرخ، وەسف، وێنە و مۆدێلی گونجاو.
  • پشکنینی وردی زانیارییەکان پێش تەواوکردنی کار.
  • بەکارهێنانی ChatGPT بۆ ئامادەکردنی وەسفی بەرهەمەکان بە کوردی و عەرەبی.
  • پاراستنی کوالێتی و ڕێکوپێکی زانیارییەکانی بەرهەمەکان.

🧠 مەرجەکانی کارمەند

  1. شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.
  2. خێرایی و دروستی لە تایپکردندا.
  3. شارەزایی لە بەکارهێنانی ChatGPT.
  4. توانای نووسین و خوێندنەوەی کوردی و عەرەبی.
  5. وردبینی، بەرپرسیارێتی و پابەندی بە کات.
  6. ئینتەرنێتی باش و شوێنێکی گونجاو بۆ کارکردن لە ماڵەوە.

📝 تاقیکردنەوەی پێش وەرگرتنی کار

داوطەلب دەبێت تاقیکردنەوەیەکی کرداری ئەنجام بدات کە تێیدا:

  • ١٠ ئایتم بە زانیارییەکانیان داخیل بکات.
  • ChatGPT بەکاربهێنێت بۆ نووسینی وەسفی بەرهەمەکان بە کوردی و عەرەبی.
  • نرخ، وێنە، ناو و مۆدێلی بەرهەمەکان بە وردی پشکنین بکات.

هەڵسەنگاندن بە پێی خێرایی، دروستی، ڕێکوپێکی کار و توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەر دەبێت.

بۆ پەیوەنی نامە بۆ ئەو رەقەمە بنێرە  7504289783

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Job Overview
Job Posted:
8 hours ago
Job Expire:
5d 21h
Job Type
Full Time
Job Role
Data Entry
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location