کۆمپانیای لیدەرس گاید بۆ ڕاوێژکاری بازرگانی و ڕاهێنەرایەتی بۆ یەکێک لە کڵاینتەکانی هەلی کار ڕادەگەیەنێت بەم پۆستەی خوارەوە:
ناونیشانی کار/پۆست: ڕێکخەری ئۆفیس
شوێنی کار: سلێمانی- بازنەی مەلیک محمود
بواری کارکردن: تەلارسازی
پۆستی سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆ: بەڕێوەبەری جێبەجێکار
شێوازی کارکردن: کاتی تەواو 
کاتەکانی کارکردن: لە 8:00 تاکو 5:00 
ئەرکی سەرەکی پۆستەکە: ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و کارە کارگێڕییەکان 
مەودای موچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان:
1.هاوکاری کردنی سەردانیکەران و کڕیاران و گەیاندنیان بە بەشی فرۆشتن لەگەڵ ڕەخساندنی ئەزموونێکی ئاست بەرز لەناو پێشانگادا
2.وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکان و نامەکانی کڕیاران و هاوکاری کردنیان بەپێی پێویستییەکان
3.چاودێری کردنی کارەکانی سۆشیاڵ میدیا و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی کارەکانی بەشی میدیا
4.بەڕێوەبردن و نوێکردنەوەی سیستەمی داتاکانی کڕیاران (CRM) و پۆلێنکردنی ئاستی کڕیاران بە مەبەستی بەدواداچوونی وردتر
5.تێگەیشتن لە داتاکان و دروست کردنی بڕیار لەسەر بنەمای داتا
6.دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن (SOPs) 
7.سەرپەرشتی و ڕێکخستنی خشتەی  کڕیاران
8.ئامادەکردنی دۆکۆمێنتە دیاریکراوەکانی سەرچاوە مرۆییەکان کە بۆی دیاری دەکرێت
9.ئامادەکردنی نوسراوە کارگێڕییەکان
10.ڕێکخستن و چاودێری کۆبونەوەکانی بەشی کارگێڕی
11.سەرپەرشتی کردنی کارەکانی کارمەندان
12.بەدواداچوون بۆ کاری پڕۆژەکان لە ڕێگەی ئەندازیاری سەرپەرشتیارەوە
13.بەکارهێنانی توانای چارەسەرکردنی کێشەکان لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتی کڕیاران و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو
14.سەرپەرشتی کردنی داتاکان
لێهاتوویی و کارامەییەکان (داواکاری)
• بڕوانامەی ئەکادیمی: بەکالۆریۆس
• ئەزموونی کارکردن(ساڵ): زیاتر لە 2 ساڵ لە بوارەکانی کارگێڕی، پەیوەندییەکان یان خزمەتگوزاری کڕیاران
• ڕەگەز: مێ
• تەمەن: 24-32
• شوێنی نیشتەجێبوون: سلێمانی
• زمان: کوردی-ئینگلیزی (بەباشی)
• کارامەیی تەکنیکی و کۆمپیوتەر:
o مایکرۆسۆفت ئێکسیڵ و بەرنامەکانی تری ئۆفیس.
o شارەزایی لە بەکارهێنانی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیاران (CRM).
• کارامەیی کەسی و پەیوەندییەکان (Soft Skills):
o کارامەییەکانی پەیوەندیکردن (Communication Skills) لە ئاستێکی بەرزدا
o زانیاری لەسەر سەرچاوە مرۆییەکان
o توانایەکی بەرزی چارەسەرکردنی کێشەکان و مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی کڕیار (Conflict Resolution)
o ئاشنایی بە چەمکەکانی خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئەزموونی کڕیار
o توانای بەڕێوەبردنی کات و ڕێکخستنی چەند کارێک لە یەک کاتدا (Multitasking) بە شێوەیەکی ڕێکخراو

تێبینی: سی ڤی یەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیل   [email protected]    یان
وەتسئەپی : 009647717505252

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
health insurance
Job Overview
Job Posted:
1 day ago
Job Expire:
5d 2h
Job Type
Full Time
Job Role
Office
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah