هەلی کار – یاریدەدەری ئۆفیس (ڕەگەزی مێ)
کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی بە کارمەندێکی ڕێکوپێک و پاک و خاوێن و متمانەپێکراوە بۆ کارکردن و یارمەتیدانی کاروباری ڕۆژانەی ئۆفیس.
ئەرکەکان:
* ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا، قاوە و خواردنەوەکان.
* ئامادەکردنی زەڵاتە و هەندێک خواردنی سادە.
* خزمەتکردنی خاوەنکار و میوانەکانی بە شێوەیەکی باش و پڕۆفیشناڵ.
* پاراستنی پاکی چێشتخانە، ژووری کۆبوونەوە و ئۆفیسی خاوەنکار.
* ڕێکخستن و چاودێریکردنی خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەکانی ئۆفیس.
* پاراستنی پاکی و تەندروستیی ژینگەی کار بە بەردەوامی.
مەرجەکان:
* ڕەگەزی مێ بێت.
* پاک و ڕێکوپێک و بەرپرسیار بێت.
* خاوەنی ڕەفتار و دەرکەوتنێکی باش بێت و ڕێکپۆش بێت.
* بتوانێت چا، قاوە، زەڵاتە و خواردنی سادە ئامادە بکات.
* متمانەپێکراو بێت و بەڕێز بێت.
* ئەزموونی پێشتری کاری هاوشێوەئ هەبێت باشترە.
بۆ داواکاری:
تکایە CV و زانیارییەکانی پەیوەندی لە ڕێگەی WhatsApp بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە (تەنها نامە، پەیوەندی وەڵام نادرێتەوە)
009647707780883
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah