هەلی کار: نوێنەری فرۆشتنی پێداویستییە پزیشکییەکان (Medical Sales Representative)
کۆمپانیای ئێمە لە شاری سلێمانی بەدوای کارمەندێکی لێهاتوو و چالاکدا دەگەڕێت بۆ پۆستی نوێنەری فرۆشتنی پێداویستییە پزیشکییەکان.
📋 زانیارییەکانی کار:
شوێنی کار: سلێمانی
ڕەگەز: مێ (پەسەندترە)
کاتی کار: شەممە تا پێنجشەممە (بەیانیان کاتژمێر 10:00 تا ئێواران کاتژمێر 6:00)
مووچە: 700,000 دیناری عێراقی + پاداشتی ئەنجام (Bonus)
🎯 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
ناساندنی پێداویستییە پزیشکییەکان بە پزیشکان و دامەزراوە تەندروستییەکان.
دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوام لەگەڵ کڕیاران.
ئەنجامدانی نمایشی بەرهەمەکان (Product Demonstration).
دۆزینەوەی دەرفەتی نوێی فرۆشتن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولیی فرۆشتن.
🎓 مەرج و پێداویستییەکان:
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارێکی پەیوەندیداردا.
هەبوونی 1 بۆ 2 ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بواری فرۆشتن یان بوارە تەندروستییەکاندا.
شارەزایی باش لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office.
خاوەن توانایەکی بەرزی پەیوەندیکردن، قایلکردن و پێشکەشکردن (Presentation).
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەگەر مەرجەکانت تێدایە، دەتوانیت سیڤی (CV) خۆت بنێریت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: 📧 [email protected]
(تێبینی: تەنها ئەو داواکارییانە سەیر دەکرێن کە لەگەڵ مەرجەکاندا دەگونجێن).
Monthly based
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah