📢 هەلی کار | کارمەندی مارکێتینگ
کۆمپانیای Creative Assistance، کۆمپانیایەکی تایبەت بە پەرەپێدانی سۆفتوێر و دابینکردنی چارەسەرە سۆفتوێرییەکان و سیستەمەکانی ERP، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی بەدوای کارمەندێکی لێهاتوو و بە ئەزموونی مارکێتینگ دەگەڕێت.
🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
ناساندن و پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا.
دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە کارییەکان لەگەڵ کڕیاران.
دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرفەتە نوێکانی بازرگانی.
بەدواداچوون لەگەڵ کڕیارانی ئێستا و کڕیارە ئەگەرییەکان.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەردەوام و پێشکەشکردنی بۆ سەرپەرشتیار.
🔹 پێداویستییەکان:
توانای پەیوەندیکردن و گفتوگۆکردنی بەهێز.
تێگەیشتنێکی باش لە بازاڕ و کڕیار.
توانای دروستکردنی پەیوەندییە کارییە بەهێزەکان.
توانای بەدواداچوون و کارکردن بە شێوەی مەیدانی.
توانای کارکردن بە شێوەی ڕێکخراو و پابەندبوون بە ئەرکەکان.
📩 ئەگەر خۆتان بۆ ئەم پۆستە گونجاو دەبینن، تکایە CV ـەکەتان بنێرن بۆ:
solinsarbast91@gmail.com
تێبینی: تکایە ناونیشانی پۆستەکەی کار لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بنووسن Marketing.
Monthly based
Erbil
Erbil