هەلی کار
ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری بەڕێوەبەری پڕۆژە.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
ڕۆژانی کارکردن: هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.) ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک
مووچەی مانگانە: ٨٠٠ دۆلاری ئەمەریکی(ئەم برە پارەیە بەشێوەی دیناری عێراقی دەدرێت بە کارمەند و نرخی هەر دۆلارێک بە (١٥٠٠) هەژماردەکریت و هەروەها (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: نێر
تێبینی/ پێویستە کاندید ئاکنجیێ سەنتەری دهوک بیت.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٥-١-٢٠٢٥.
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ١٩-١-٢٠٢٥ .
*بهرپرسیاریهتیهكان:
1- ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
2- سەرپەرشتی و چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان و چاڵاکیەکانی سەنتەرەکانی ئەم پڕۆژەیە.
3- ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
4- بەدواداچوون بۆ گیروگرفت و پێداویستی سەنتەرەکان.
5- هەماهەنگی لەگەڵ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و بەشی دارایی و بەشی کڕین و بەشی لۆجیستیک سەبارەت بە کارەکانی پەیوەست بەم پڕۆژەیە لە دهۆک.
6- پێدانی ڕێنمایی بە ستافی سەنتەرەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان.
7- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
*بڕوانامەی زانستی:
*بەکالۆریۆس لە بوارێکی تەکنیکی بە لایەنی کەمەوە.
*بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
1- توانایەکی زۆر باشی هەبێت لە ڕابەرایەتی و بەڕێوەبردندا.
2- توانایەکی باشی هەبێت لە ڕێکخستنی کار و کارکردن لە ژێر فشاردا.
3- توانای چارەسەرکردنی گرفت و بڕیاردانی هەبێت.
4- ئاشنا بێت بە ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی.
5- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).بە تایبەت مایکرۆسۆفت ئۆفیس و بەکارهێنانی ئیمێل
*زمان:
1- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
2- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
3- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
*تێبینی:
1- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
2- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
3- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
4- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
ئەگەر قوتابی بێت.
5- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
لینکێ پێشکشکردن
https://bcf.krd/ku/damazrandn/37307/2025/
Monthly based
Dohuk , Iraq
Dohuk , Iraq