📢 ڕاگەیاندنی دامەزراندن | ژمێریاری لۆجستیک 📍
🏢 کۆمپانیایەک لە هەولێر پێویستی بە ژمێریاری لۆجستیک هەیە بۆ پەیوەستبوون بە تیمی کارەکەی.
📋 مەرج و پێداویستییەکان:
🔹 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری.
🔹 ئەزموونی کاری لە بواری ژمێریاری و لۆجستیک.
🔹 پێشینە بەو کەسانە دەدرێت کە ئەزموونی پێشوویان لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە، شەحن و خزمەتگوزارییە لۆجستیکییەکان هەیە.
🔹 توانای بەدواداچوون بۆ حساباتی گواستنەوە، فاکتەرەکان، خەرجییەکان و داهاتەکان.
🔹 شارەزایی لە بەکارهێنانی Excel و بەرنامە ژمێریارییەکان.
🔹 توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان و بەدواداچوونی وردی حسابات.
🔹 لێهاتوویی لە ڕێکخستن، بەدواداچوون و کارکردن لەژێر پەستاندا.
🔹 پابەندبوون بە کات، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و کارکردن بە گیانی تیمی.
🔹 شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی؛ زانینی زمانی ئینگلیزی خاڵێکی ئەرێنییە.
⭐️ تێبینییەکی گرنگ:
پێشینە بەو پێشکەشکارانە دەدرێت کە ئەزموونی کردارییان لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە، شەحن و لۆجستیکدا هەیە و شارەزای سروشتی کار و حساباتی تایبەت بەو کەرتەن.
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
تکایە سیڤی (CV) ـەکەتان لە ڕێگەی واتساپەوە بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ساڵانی ئەزموون و شوێنەکانی کاری پێشوو، و نووسینی «محاسب لوجستيك» لە پەیامەکەدا.
📱 07730156161
⚠️ تێبینی: تکایە پەیوەندی تەلەفۆنی مەکەن. کۆمپانیا خۆی پەیوەندی بە کەسانی گونجاوەوە دەکات.
🔴 FJK – Find Job in Kurdistan
Monthly based
Erbil
Erbil