📢 هەلی کار – DELOS INTERNATIONAL
کۆمپانیای DELOS بەدوای ئەندازیارێکی پیشەیی و بەئەزموون دەگەڕێت بۆ پۆستی:
🏠 ئەندازیاری دیزاینی ناوەوە
Interior Design Engineer
📍 شوێن: هەولێر
🇮🇶 ڕەگەز/نیشتیمانی: عێراقی
💰 مووچە: $800 – $1,000
📅 کۆتا وادەی پێشکەشکردن: 18/08/2026
📌 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
ئامادەکردنی دیزاینی تایبەت بە پێی پێویستی و خواستی کڕیار.
پیشاندانی دیزاینەکان بە شێوەیەکی پیشەیی بۆ کڕیاران.
ڕازیکردنی کڕیار بە دیزاینی پێشنیارکراو و داخستنی فرۆشتن.
هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمە تەکنیکی و جێبەجێکردنەکان بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی وردی دیزاینە پەسەندکراوەکان.
✅ مەرجەکان:
بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری بیناسازی یان دیزاینی ناوەوە.
لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموون لە کۆمپانیاکانی دیزاینی ناوەوە.
توانای باشی پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران.
شارەزایی لە AutoCAD، 3D Max یان بەرنامەی هاوشێوە.
توانای ئامادەکردن و پێشکەشکردنی دیزاین بە شێوەیەکی پیشەیی و سەرنجڕاکێش.
زانینی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی پێ باشترە.
🎁 سوودەکانی کار:
ژینگەی کاری پیشەیی و هاندەر.
هەلی گەشەکردنی پیشەیی.
بەشداریکردن لە پڕۆژە گەورەکان.
سیستەمی کۆمیشن بەپێی فرۆشتن.
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن:
CV ـەکەتان بنێرن بۆ:
📧 HR@delos-international.net
📱 WhatsApp: 07502000703
⏳ کۆتا وادەی پێشکەشکردن: 18/08/2026
Monthly based
Erbil
Erbil