📢 هەلی کار Job Vacancy
کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە:

- سەرپەرشتیاری سەرچاوە مرۆییەکان  (HR Supervisor) 
💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 

🔹 ئەرک و بەرپرسیارییە سەرەکییەکان:
* بەڕێوەبردنی پرۆسەی وەرگرتنی کارمەندان، دانانی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان.
* ئامادەکردن، ڕێکخستن و نوێکردنەوەی فایل و دۆسیەکانی کارمەندان.
* چاودێریکردنی ئامادەبوون، مۆڵەت، غیاب و پابەندبوونی کارمەندان بە کاتژمێری کار.
* بەڕێوەبردن و هەماهەنگیکردنی هێزی کاری شوێنی پاڵاوگە و دابەشکردنی ئەرکەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
* چاودێریکردنی ئەدای کارکردنی کارمەندان و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنیان.
* یارمەتیدان لە ئامادەکردنی مووچە و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی کارمەندان.
* جێبەجێکردن و چاودێریکردنی سیاسەت و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا.
* دڵنیابوون لە پابەندبوونی کارمەندان بە ڕێساکانی کۆمپانیا، ڕێوشوێنی سەلامەتی شوێنی کار.
* چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی کارمەندان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و پیشەیی.
* بەشداری لە پلاندانان و تەرخانکردنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمپانیا.
* توانای بەڕێوەبردنی هێزی کاری گەورە و کارکردن بە شێوەیەکی کاریگەر لە ژینگەی پیشەسازی و ژێر فشار.

🔹 مەرج و کارامەییەکان:
* بەکالۆریۆس لە سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی بازرگانی، بەڕێوەبردن یان بواری پەیوەندیدار.
* لایەنی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری HR و بەڕێوەبردنی هێزی کار.
* ئەزموونی کارکردن لە کۆمپانیا یان ژینگەی پیشەسازی پێشەنگی وەری دەگیرێت.
* توانای سەرکردایەتی بەهێز، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
* توانای بەڕێوەبردن و هەماهەنگیکردنی تیمێکی گەورە و هەمەچەشن.
* زانینی ڕێساکانی سەلامەتی شوێنی کار و توانای جێبەجێکردنیان.
* توانای ڕێکخستن، ڕاپۆرتکردن و پەیوەندیکردنی پیشەیی.
* شارەزایی لە بەکارهێنانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.
* توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی چەند ئەرکێک لە هەمان کاتدا.
* توانای کارکردنی باش لەگەڵ تیم و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی.

📌 گشتی:

کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن.

📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە:
📞[ 07703740303]

تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV  ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Sulaymaniyah

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
1 hour ago
Job Expire:
5d 23h
Job Type
Full Time
Job Role
Supervisor
Education
Bachelor Degree
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Sulaymaniyah