Graphic designer / social media manager needed in Erbil
دەرفەتی کارکردن لە کۆمپانیای ئۆرگانۆ بۆ بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەرفەتی کارکردن وەک دیزاینەری گرافیک و شارەزای سۆشیاڵ میدیا (Graphic Designer & Social Media Manager) شوێنی کارکردن: هەولێر - کوردستان
مەرجەکانی وەرگرتن:
١- خاوەن ئەزموونی کرداری بێت لە بواری دیزاینی گرافیک و بەکارهێنانی بەرنامەکانی دیزاین (وەک Photoshop، Illustrator، هتد) .
٢- ئەزموونی هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا (Instagram، Facebook، LinkedIn، TikTok، هتد)، پلان دانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک.
٣- توانای داڕشتنی ناوەڕۆک و نووسینی کاپشنی سەرنجڕاکێش و گونجاوی هەبێت بۆ سۆشیاڵ میدیا.
٤- خاوەن بیری داهێنەر و وردبینی بێت لە پاراستنی ناسنامەی براند (Brand Identity) لە هەموو دیزاین و بڵاوکراوەکاندا.
٥- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە بواری تەکنیکیی ئایتی (IT Technical Skills)، وەک چارەسەرکردنی کێشە ڕۆژانەکانی کۆمپیوتەر، پرینتەر، نێتۆرک و سۆفتوێر.
٦- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە مۆنتاژ و دەستکاری ڤیدیۆ (Video Editing) بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی سەرنجڕاکێشی سۆشیاڵ میدیا.
٧- توانای چارەسەرکردنی کێشە و پابەندبوون بە کاتەکانی بڵاوکردنەوە و ڕادەستکردنی کارەکان هەبێت.
٨- ئاگاداری نوێترین شێواز و ترێندەکانی دیزاین و سۆشیاڵ میدیا بێت و هەوڵی پەرەپێدانی بەردەوامی خۆی بدات.
٩- توانای ئیشکردنی هەبێت وەک تیم و خۆگونجاندنی باش بێت.تکایە سیڤی تایبەتی خۆتان بە شێوەی PDF بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنێرن و لە بەشی Subject بنووسن (Graphic Designer & Social Media Manager-Erbil):
Email: it@organopharmairaq.com
Monthly based
Erbil
Erbil