هەلی کار لە کۆمپانیایەکی ڕیکلام لە شاری هەولێر
پێویستمان بە گرافیک دیزاینەرێکی زۆر شارەزا و پیشەیی (Professional Graphic Designer) هەیە کە لانیکەم 5 ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت و ئەزموونی کاری هەبێت لە بواری سۆشیال میدیا و کارەکانی کۆمپانیای ڕیکلام بە گشتی.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
دیزاینکردنی پۆست و ناوەڕۆکی ڕیکلامی بۆ سۆشیال میدیا.
بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا.
پلاندانان و ڕێکخستنی ناوەڕۆک و کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەکان.
چاودێریکردنی کارلێک و پەیوەندییەکانی سۆشیال میدیا و بەدواداچوونی ئەنجامی چالاکییەکان.
مەرجەکانی داواکراو:
لانیکەم 5 ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری گرافیک دیزاین.
ئاستی دیزاینکردنی زۆر بەرز و پیشەیی (Professional Level).
شارەزایی تەواو لە بەرنامەکانی Photoshop و Illustrator.
توانای بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و زانینی بنەماکانی مارکێتینگ و ڕیکلام.
توانای کارکردن بە شێوەی تیمی و ڕێکخستنی کارەکان.
خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانە و توانای جێبەجێکردنی پرۆژە بە کوالێتییەکی بەرز بێت.
کاتی دەوام: لە 9ی بەیانی تا 5ی ئێوارە.
زمان: توانای قسەکردن بە زمانی کوردی و عەرەبی.
تەمەن: 24–35 ساڵ.
ڕەگەز: نێر / مێ.
پێویستە داواکار نموونەی کارەکانی (Portfolio) لەگەڵ سیڤی (CV) بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە:
cv@beyondadvs.com
Monthly based
Erbil
Erbil