کۆمپانیای تڕاڤێکس(Travex Travel Agency) بۆ گەشت و گوزار و فڕۆکەوانی ئەم هەلی کارانە رادەگەیەنێت:
یەکەم: Graphic Design & Social Media
1- هەردوو رەگەز دەتوانن پیشکەش بکەن.
2- دەرچووی یەکێک لە بەشەکانی کۆمپیۆتەر یان IT بێت، بەکلۆریوس.
3- شارەزایی باشی هەبێ لە گرافیک و مۆشن-گرافیک دیزاین.
4- توانای دروستکردنی ڤیدیۆی-ناوەڕۆکی هەبێ بۆ بواری ریکلام.
5- شارەزایی لە بەڕێوەبردنی سۆسیەڵ میدیا هەبێ و خاوەن بیرۆکەی ریکلام بێ.
6- جگە لە زمانی کوردی، زمانێکی تر بزانێ (عربی یان ئینگلیزی).
دووەم: ژمێریار Accountant
1- هەردوو رەگەز دەتوانن پیشکەش بکەن.
2- دەرچووی بەشی ژمێریاری بێ، یان دەرچووی ئەندازیاری ئایتی بێ و شارەزایی لە ژمێریاری هەبێ.
3- کەسێکی بە توانابێ لە کاری ژمێریاری
4- ئوتۆمۆبیلی خۆی هەبێ
سێیەم: کارمەندی تۆریزم Tourism
1- هەردوو رەگەز دەتوانن پیشکەش بکەن.
2- بەکارهێنانی هۆکارەکانی کۆمپیۆتەر و ئایتی باش بێت و باشترە دەرجووی بەشێکی ئایتی بێ.
3- پیشینە بۆ ئەوانەیە کە کاریان لە بواری ڤیزە، تکیت و بوارەکانی تری تۆریزم کردبێ.
4- جگە لە زمانی کوردی بەلانی کەم زمانێکی تر بزانێ (عربی، ئینگلیزی، تورکی، یان فارسی).
چوارەم: کارمەندی ماڕکێتینگ Marketing
1- تەنها رەگەزی مێ
2- زمانی کوردی و عربی بزانێ
3- ئامادەیی تێدابێ لە لە سۆشیەڵمیدیای کۆمپانیا دەکەوێ
4- شارەزایی هەبێ لە ماڕکێتینگ و هۆکارەکانی پیشخستنی.
5- سەیارەی تایبەتی خۆی هەبێ.
تێبینی:
# شوێنی کار: هەولێر – شەقامی ڤیتاڵ – ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا
# ئەگەر کەسێ شیاو لە پیرمام هەبوو دەتوانێ پیشکەشی کارەکە بکات و لە ئۆفیسی دووەمی کۆمپانیا لە پیرمام کاربکات.
# موچە: لە کاتی چاوپێکەوتن باس دەکرێ
# کارمەند بە سیستەمێکی پیشکەوتووی بەڕێوەبردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ، بۆ کاری زیادە سەرموچەی پێ دەدرێ.
# ژینگەی لەبار بۆ کارمەندان رەخسێندراوە.
# بەردەوام راهێنان بە کارمەندان دەکرێ لە پێناو پێشخستنی تواناکانیان.
# ساڵانە رێزلێنانی تایبەت، موچەی زیادە و چەندین سێرڤزی تر پیشکەشی کارمەندانی بە توانا دەکرێ.
# بۆ پێشکەشکردنی سیڤیەکەت رەچاوی ئەم خاڵانە بکە:
1- لە کاتی ناردنی ئیمەیڵ، ناوی ئەو کارەی کە بۆی پێشکەش دەکەی لە ناونیشانی ئیمەڵەکە بنوسە.
2- ئەگەر پێشکەشی زیاتر لە یەک کار دەکەی، ئەوە دوو یان سێ ناونیشان لە هەمان ئیمەیڵ بنوسە.
3- لە ماوەیەک لە دوو هەفتە زیاتر نەبێ سیڤیەکەت بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرە.
[email protected]
Monthly based
Erbil , Iraq
Erbil , Iraq