پیشە: شێفی گشتی
کاتی کارکردن: Part-Time
ناونیشان: سلێمانی
پەیوەندی کردن: تەنها لە ڕێگەی،
Email: [email protected]
Whats-up: 07703242018
تکایە لە ناونیشانی ئیمەیڵەکە ناوی پیشەی داواکراو بنووسە. ‘’ General Chef ‘’
ڕێساکانی کار و بەرپرسیارێتیەکان:
ئامادەکردنی ژەمەکان بەپێی تایبەتمەندییەکانی لیستی خواردن و ئارەزووەکانی کڕیار.
پەیڕەوکردنی ڕێساو یاساکانی چێشتخانە و پەیڕەوکردنی ڕێکارە دروستەکانی چێشت لێنان
بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کوالیتی خۆراک.
گرینگی دان بە دەست شۆردنی بەردەوام و پاکوخاوێنی کەسی و پاک راگرتن و رێکخستنی شوێنی کارکردن.
دڵنیای لە باش کارکردنی ئامێرەکانی چێشتخانە و پارێزگاری کردن لە ئامێرەکان، پەیرەوکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی.
کۆنتڕۆڵکردنی بەفیڕۆدانی خۆراک بە باشتر بەکارهێنانی پێکهاتەکان و کۆنترۆڵکردنی ئامادەکردنی زیاد لە پێویستی خواردنەکان.
یارمەتیدانی بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاران لە بەڕێوەبردنی کۆگاکانی چێشتخانە بە بەردەوام پشکنینی ئاستی کۆگا و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو پێکهاتەکان رۆژانە تازە و بەردەستن.
دڵنیابوون لەوەی کە کارمەندانی چێشتخانە ڕێساکانی تەندروستی و سەلامەتی پەیڕەو دەکەن و پاکوخاوێنی دەپارێزن.
مەرجەکانی کارکردن
ئاستی خوێندن:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بڕوانامەی ئامادەیی، [ وە هەروەها بڕوانامەی شارەزایی لە چێشتلێنان لە قوتابخانەکانی چێشتلێنان یان بەرنامەکانی چێشتلێنان ] سوودبەخش دەبێت.
سوودبەخش دەبێت.ServSafe بڕوانامەی تایبەت بە سەلامەتی خواردن وەک بروانامەی
زمان:
زمانی کوردی بە باشی بزانێت ، وە زانینی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی سوودبەخش دەبێت.
ئەزموونی کارکردن:
ئەزموونی کارکردنی وەک چێشتلێنەر لە ٣ ساڵ کەمتر نەبێت.
زانیاری تەواوی هەبێت لەسەر تەکنیکەکانی چێشت لێنان و شێوازەکانی پێشکەشکردنی خواردن، وە زانیاری هەبێت لە بودجەی خۆراک و کۆنترۆڵکردنی تێچوون و بەفیڕۆدانی خواردن.
شارەزایی لە بەڕێوەبردنی لیستی کەلوپەلەکان و پێکهاتەکان، وە کۆنترۆڵکردنی کۆگا.
شێوازی کارکردن:
توانای کارکردنی هەبێت لە ژینگەیەکی قەرەباڵغ کە ڕەنگە ژاوەژاو داواکاری زۆری تیا بێت.
توانای کارکردنی هەبێت لە ژێر فشار و لەسەر پێ وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
توانای کارکردنی هەبێت لە خشتەی کارکردنی جۆراوجۆرو بە تایبەت لە کۆتایی هەفتە و کاتی پشووەکاندا.
پابەند بوون بە کاتی دەوام و دوانەکەوتن.
شارەزایی لە فرەکارکردن، کە توانای سەرپەرشتیکردنی چەند کارێکی جیاوازی هەبێت لە یەک کاتدا.
توانای کارکردنی باشی هەبێت بە تەنها و لە تیمێکدا، بە تایبەت لە دۆخی فشاری بەرزدا.
توانای سەرکردایەتیکردن و پاڵنەرکردنی تیمێکی هەبێت و، بتوانێت ئەرکەکان بە شێوەیەکی یەکسان و کاریگەر و هاوبەش دابەش بکات.
توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی کاتی کاردنی هەبێت و بتوانیت مامەڵە لەگەڵ ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان و گلەییەکانی میوانەکان و ستاف و بەڕیوبەران بکات.
زانیاری تەندروستی و سەلامەتی:
تێگەیشتن لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی خۆراک، وەک هەڵگرتنی خۆراک، مامەڵەکردن و
شێوازەکانی پاکوخاوێنی شوێنی ئامادەسازی و خواردنەکان.
ئاشنابوون بە ڕێساکانی وەک کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی بۆ چێشت لێنان و هەڵگرتنی خۆراک و ڕێگری کردن لە تێکەڵبوونی خواردنەکان و پاراستنی تامی خواردنەکان.
مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
Monthly based
Sulaymaniyah , Iraq
Sulaymaniyah , Iraq