📢 هەلی کار – کارمەندی خزمەتگوزاری کڕیاران | Customer Service
🚕 کۆمپانیا: OBR TAXI
📍 شوێن: هەولێر
🌙 شەفت: ١٢ی شەو تا ٨ی بەیانی
دەوام: ٨ کاتژمێر – ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا
🛌 پشووی هەفتانە: ١ ڕۆژ
💰 مووچە: 650,000 – 750,000 دیناری عێراقی + حەفیزەی کارایی
🚐 سوودی زیادە: بدەی گواستنەوە
📌 ئەرک و بەرپرسیارییەکان:
• وەرگرتن و وەڵامدانەوەی پەیوەندی، ئیمەیڵ و چات بە شێوەیەکی پیشەیی.
• یارمەتیدانی کڕیاران بۆ چارەسەرکردنی پرسیار و کێشەکانیان.
• ئەنجامدانی پێش‌حجز (Pre-Booking) بە ئیمەیڵ یان تەلەفۆن و بەدواداچوون بۆ گەشتەکان.
• زانینی باش لە خزمەتگوزاری و سیاسەتەکانی کۆمپانیا.
• داخڵکردن و تۆمارکردنی زانیارییەکانی کڕیاران لە سیستەم.
• پابەندبوون بە ڕێکار و ستانداردەکانی ناوەندی پەیوەندی.
• کۆکردنەوەی ڕای کڕیاران و گەیاندنی بۆ بەڕێوەبەر.
• پابەندبوون بە کاتی دەوام و پشوودانەکان.
• هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی تیم بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان.
• بەردەوامبوون لە فێربوون و نوێکردنەوەی زانیارییەکان.
• لە کاتی پێویستدا توانای ڕاهێنانی کارمەندە نوێکان.
🎓 مەرجەکان:
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری پەیوەندیدار، وەک بەڕێوەبردنی بازرگانی، پەروەردە، سەرچاوە مرۆییەکان یان خزمەتگوزاری کڕیاران؛ یان ئەزموونی کاری هاوشێوە.
• زانینی کوردی و عەرەبی بە شێوەیەکی زۆر باش و تێگەیشتن و توانای قسەکردن بە ئینگلیزی.
• توانای پەیوەندیی زارەکی و نووسینی باش.
• شارەزایی لە خزمەتگوزاری کڕیار و چارەسەرکردنی کێشەکان.
• توانای مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەی زۆری پەیوەندی و ئەنجامدانی چەند ئەرکێک لە یەک کاتدا.
• شارەزایی لە بەرنامەکانی ناوەندی پەیوەندی.
• ئارام، سەبور و خزمەتگوزاری‌خواز بێت.
• ئامادەیی بۆ کارکردن لە کاتە زیادەکان و پێویستییەکانی کۆمپانیا.
🎁 سوودەکان:
💰 650,000 – 750,000 IQD + حەفیزەی کارایی
🚐 بدەی گواستنەوە
📈 دەرفەتی گەشە و پێشکەوتنی پیشەیی
🤝 ژینگەی کاری هاوکاری و پشتگیریکەر
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن:
CV ـەکەت بنێرە بۆ:
📧 hr@obr.taxi
📝 تکایە ناوی پۆستەکە لە Subject ـی ئیمەیڵەکە بنووسە.
🚕 OBR TAXI – دەرفەتێکی نوێ بۆ گەشەپێدانی پیشەکەت!
#FJK #هەلی_کار #هەولێر #OBRTAXI #CustomerService #ErbilJobs #JobVacancy

Salary

0 - 0 IQD

Monthly based

Location

Erbil

Job Benefits
21 days leave
Job Overview
Job Posted:
3 hours ago
Job Expire:
6d 27m
Job Type
Full Time
Job Role
Customer Service
Education
Graduated
Experience
1 Year
Total Vacancies
1

Share This Job:

Location

Erbil