🔴 FJK | هەلی کاری بەڕێوەبەر – هەولێر
📢 کۆمپانیای حەسەن باقی (Hasan Baqi Company) پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو و ئەزمووندار هەیە بۆ بەڕێوەبردنی لقی کۆمپانیا لە شاری هەولێر.
📌 پۆستی کار
Branch Manager – بەڕێوەبەری لق
📋 مەرجە سەرەکییەکان:
ڕەگەز: نێر.
تەمەن: زیاتر لە ٣٥ ساڵ نەبێت.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت (بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشینەیە).
لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری دابەشکردنی خۆراکدا هەبێت.
زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بە باشی بزانێت، جگە لە زمانی کوردی.
⭐️ لێهاتوویی و تواناکانی داواکراو:
توانای بەرزی سەرکردایەتیکردنی تیم و پلاندانان.
توانای پەرەپێدانی فرۆشتن و زیادکردنی داهات.
شارەزایی تەواو لە بازاڕی هەولێر و تۆڕەکانی دابەشکردن.
توانای کارکردن لە ژێر فشار و چارەسەرکردنی کێشەکان.
شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel و Word.
💼 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
بەڕێوەبردنی گشت کاروباری کارگێڕی و فرۆشتنی لقی هەولێر.
بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی فرۆشتن و پەرەپێدانی بازاڕ.
ڕێکخستن و چاودێریکردنی تیمی فرۆشتن، مەندوبەکان و کۆگا.
ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیا.
📩 شێوازی ناردنی داواکاری:
ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم مەرج و توانایانەن، دەتوانن CV ـی خۆیان بۆ ئەم ناونیشانە بنێرن:
📧 Email: Hr@hbhgroup.co
📱 WhatsApp: +964 7503003918
تەنها ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە داواکاری بنێرن.
🔴 FJK – Find Job in Kurdistan
Your Trusted Career Platform Since 2014.
Monthly based
Erbil
Erbil