هەلی کار- بەڕێوەبەری لق
شوێن: هەولێر
کۆمپانیا: کۆمپانیای حەسەن باقی
کاتەکانی کارکردن : (٧:٠٠ - ٥:٠٠) - شەمە بۆ پێنج شەمە.
کۆمپانیای حسن باقی بەدوای کەسێکی بەتوانا و بە ئەزموون دەگەڕیت بۆ بەڕێوبردن و پەرەپێدانی ستافێکی تەواو پێشکەتوو و بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆش لە یەکێک لە لقە هەرە پێشەنگەکانی.
ئەرکەکان:
سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ڕۆژانەی لقەکە و دڵنیابوون لە ڕەوتی کارکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک.
ڕێنوێنی و ڕاهێنان و بەڕێوبردنی تیمەکە.
بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشتن، بەڕێوەبردنی بودجە، و جێبەجێکردنی و گەیشتن بە ئەنجامەکان
دڵنیابوون لە پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێکارەکانی کۆمپانیا
ئێمە بەدوای چیدا دەگەڕێین:
ئەزموونی سەلمێنراوی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن
ئەزموونی پێشوو لە بواری دابەشکاری خۆراک ( FMCG)
توانای کارکردن لە ژێر فشار و بەدەستهێنانی ئەنجام
- پێشکەشکار دەتوانێت سیڤیەکەی بە فایلی پی دی ئێف (PDF) بنێرێت بۆ ئەم ئیمیلە:
Email: [email protected]
Monthly based
Worldwide
Erbil , Iraq