📢 FJK | هەلی کار – کارمەندی بەشی وردبینی و جەرد (Audit & Inventory Officer)
🏢 کۆمپانیایەکی تایبەت لە بواری خۆراک، پێویستی بە کارمەندی بەشی وردبینی و جەرد (Audit & Inventory Officer) هەیە بۆ کارکردن لە شاری هەولێر.
📍 شوێنی کار: هەولێر
💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
🎯 ئەرکەکانی کار:
ئەنجامدانی جەردی کاڵا، ئامێر و موجودات بە شێوەی خولی و ناوخۆیی.
وردبینی و بەراوردکردنی تۆمارەکان لەگەڵ موجودی ڕاستەقینە.
دۆزینەوە و تۆمارکردنی جیاوازی و هەڵەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی وردبینی و جەرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا.
هاوکاری لەگەڵ بەشەکانی ژمێریاری، کۆگا و فرۆشتن.
بەشداریکردن لە وردبینی ناوخۆیی و سەردانە مەیدانییەکان.
پاراستنی نهێنی زانیاری و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا.
جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ پێی بسپێردرێت.
✅ مەرجەکان:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە ژمێریاری، بەڕێوەبردن، دارایی یان بواری پەیوەندیدار.
باشبوون لە بەکارهێنانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.
هەبوونی وردبینی، ڕێکخستن و بەرپرسیاریی بەرز.
توانای نووسینی ڕاپۆرت و کارکردن لە ژێر فشار.
ئەزموونی پێشوو لەم بوارەدا بە پێشوازی وەردەگیرێت.
زانینی زمانی عەرەبی پێویستە.
📩 چۆنیەتی داواکردن:
خوزیاران دەتوانن CV ی خۆیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن:
07517402151
#FJK #هەلی_کار #هەولێر #Audit #Inventory #Accounting #Jobs #Kurdistan #Recruitment
Monthly based
Erbil
Erbil