🔴 FJK | هەلی کاری نوێ – هەولێر
📢 کۆمپانیایەکی جلوبەرگ پێویستی بە ژمێریار (Accountant) هەیە.
📍 شوێنی کار: هەولێر – ڕێگای گشتی کەرکووک
مەرج و پێداویستییەکان:
1. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری هەبێت و تەنها دەرچووی بەشی ژمێریاری بێت.
2. زانیاری باشی لە بنەماکانی ژمێریاری و ئامادەکردنی تۆمار و ڕاپۆرتە داراییەکان هەبێت.
3. شارەزایی لە Microsoft Excel و Microsoft Office هەبێت.
4. ئەزموون لە بەکارهێنانی بەرنامە ژمێریارییەکان پێشینەیە.
5. وردبینی لە تۆمارکردنی داتا و پێداچوونەوەی حسابەکاندا هەبێت.
6. توانای ڕێکخستن، بەدواداچوون و کارکردن لە ژێر فشار هەبێت.
7. پابەند و ڕێکوپێک بێت و بتوانێت لەگەڵ تیم کار بکات.
8. زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت و دانیشتووی هەولێر بێت.
ئەرکەکانی کار:
• تۆمارکردنی مامەڵە داراییەکان و داتا ژمێریارییەکان.
• بەدواداچوونی پسووڵە، خەرجی و داهاتەکان.
• ڕێکخستن و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامە داراییەکان.
• پێداچوونەوە و گونجاندنی حسابەکان.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ژمێریارییەکان.
• ئەنجامدانی ئەرکە ڕۆژانەکانی تر بە پێی داواکاری بەڕێوەبەرایەتی.
🕒 کاتی کار: 8:00 بەیانی – 5:00 ئێوارە
📅 ڕۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە
❌ پشووی هەفتانە: هەینی
💰 مووچە: بە پێی ئەزموون و توانای کەسەکە لە دوای چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
📩 شێوازی ناردنی داواکاری:
تەنها CV خۆت لە ڕێگەی نامەوە بنێرە بۆ:
📱 07766665757
⚠️ تەنها ئەو کەسانە داواکاری بکەن کە مەرجەکان پڕ دەکەنەوە.
Monthly based
Erbil
Erbil